• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكات لەسەر پاراستنی دەستكەوتەكانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی

    2023/ 11 /26 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكات لەسەر پاراستنی دەستكەوتەكانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی

    لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-11-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ستیفن هیتشن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە هەردوولا بیروبۆچوونەكانیان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی هەردوو وڵاتیان تاوتویكرد، هەروەها سەماحەتی باسی ڕێگاكانی قۆستنەوەی
    ئەو هەلانەی عێراقی كرد كە لە بواری ئاوەندان كردنەوە و بنیاتنان پێشكەشی كردوە.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردوە كە گرنگە ئەو دەستكەوتانە بپارێزرێن كە بەدەستهاتوون و ڕونی كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی گرنگترین دەستكەوت بووە، هەروەها بەگرنگی زانی كە بابەتی ئابووری و بە فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات دەبێت پێشەنگی كارە گرنگەكان بێت، داواشی كرد ئەو ئاگربەستە كاتیەی لە غەزە هەیە درێژ بكرێتەوە، هەروەها دەستدرێژی ڕابگیرێت و هاوكاری مرۆیی بۆ خەڵكی فەلەستین دابین بكرێت و شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و ئاوارەكان بگەڕێنەوە، هەروەها ئەستۆی داڕمانی بەهای مرۆڤایەتی خستە سەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گوتیشی لە كاتی شەڕدا هەموو خۆیان لە بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و مافی ئافرەت و منداڵ و خەڵكی سڤیل دەدزنەوە.

    Related News