سەماحەتی حەكیم داوای یەكخستنی هەوڵی دامودەزگاكان دەكات بۆ ئەوەی ئافرەت بخەنە شوێنی شارستانی خۆی
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد هەوڵی سەرجەم دامودەزگاكان یەكبخرێت بۆ ئەوەی ئافرەت ببرێتە شوێنی شارستانی خۆی.
لەبەیاننامەیەكدا بەبۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی نەهێشتنی توندو تیژی دژی ژنان كە لە 2023-11-25 سازكرا، بەڕێز عەمار حەكیم گوتی دیدی پڕۆگرامكراوی چەسپاوی ئافرەت لەوەدایە كە شەریعەتی ئیسلامی هەموو مافە ڕەواكانی بەباشترین شێوە پێداوە، لێرەش هاتوە كە دەبێت بپارێزرێت لە توندوتیژی دەروونی و جەستایی و خێزانی و كۆمەڵگەیی ، هەروەها جەختی لەسەر ڕێزگرتن و پاراستنی شكۆی كردەوە.
سەماحەتی هەڵوێستی خۆی دووپاتی كردەوە بە یەكخستنی هەموو هەوڵی دامودەزگاكان و دەستەی ئاینی و سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەكادیمی بۆ ئەوەی ژنان لە شوێنی شایستە شارستانی خۆی دابنێن و بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگا و مرۆڤیش سوود لە تواناكانی ورەبگرن.