سەماحەتی حەكیم ستایشی خۆئامادەكارییەكانی رۆڵەكانی حیكمە بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكات و داوا دەكات هەوڵەكان زیاد بكرێت تا رۆژی گەیشتن بە هەڵبژاردنەكان
لە كۆنفرانسی بژاردە و بەهرەمەندەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئەو هەوڵ كۆششە گەورەیەی ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی دا بۆ خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، جەختیشی كردەوە لەسەر زیادكردنی هەوڵەكان لە ماوەی داهااتوودا و گرنگی دان بە قۆستنەوەی ڕازی بوونی خەڵك بە پڕۆژەی حیكمە و هێزە ناوەندگیرەكان بۆ خزمەتكردنی خەڵك و بەڕیكردنی كارەكانیان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەی باش و تیپی باش ئەوەیە كە كاری باش ئەنجامبدات، ڕوونیشی كردەوە كە بڵابوونەوەی زوڵم و گۆانی خراپ بۆ باش و باشیش بۆ خراپ یەكێكە لە نیشانەكانی دەركەوتنی خاوەن فەرمان دەبێت بۆ ئەوەی دادپەروەری بەرقەرار بكات.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت كە تا ئێستا لەڕووەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەدی هاتوە، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێشەنگی بۆ ئابووری و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بێت و حكومەتیش چیتر تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت و وەبەرهێنان بهێنێتە ژوورەوە بۆ ئەوەی ئابووری بگەشێتەوە و بەرژەوەندییەكانی عێراقیش لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان باشتر بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە كرانەوەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهانی درێژەی هەبیت ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەشێكە لە دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئەویش لەژێر كاریگەری ئەوە دەبێت، سەماحەتی گوتیشی پێویستە پارێزگاری لە بنەمای هاوسەنگی لە نێوان هەمووان بدرێت و جووڵەكانیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی عێراق بێت.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی سەماحەتی سەركۆنەی تاوانكارییەكانی قەوارەی ئیسرائیلی كرد و گرنگی دیدی مەرجەعیەی ئاینی سەبارەت بە دۆسێی فەلەستین بە گرنگ وەسف كرد بەتایەبەتی سەبارەت بەوەی گەلی فەلەستینی ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، داواشی لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كرد كە بەرپرسیارێتی ئەو قەیڕان مرۆییە و دوو ڕوویی لە سەیركردنی كەیسەكە بە دوو پێوەری جیاواز لەسەر ناونیشانەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین بخاتە ئەستۆی خۆی.