سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی بەئامانجكردنی بارگاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جەرف ئەلسخر كرد
لەرۆژی 2023-11-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەركۆنەی بەئامانجكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جەرف ئەلسخر كرد.
لەبەیاننامەیەكدا بەڕیز حەكیم گوتی " سەركۆنە و ناڕەزایی لەسەر ئەو بۆردمانە دەكەین كە بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جەرف ئەلسخر لە خوارووی بەغدای پایتەخت ڕووبەڕووی بووەوە و بوە هۆكاری چەند شەهید و بریندارێك.
سەماحەتی داوای پاڵپشتی حكومەتی كرد سەبارەت بە ئەرك و بەرپرسیارێتی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماتیەكان و بارەگایە ئەمنییەكان بۆ ڕێگا گرتن لە شێواندنی دۆخی ئەمنی عێراقی، گوتیشی داوا دووپات دەكەینەوە كە پێوستە خۆڕاگر بن و ڕێگای گفتوگۆ بگرن بۆ ئەوەی كێشە و قەیڕانەكان چارەسەر بكرێن.