• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كێشەكانی لاوان بخرێتە سەرووی كارە گرنگەكان

    2023/ 11 /22 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كێشەكانی لاوان بخرێتە سەرووی كارە گرنگەكان

    لەچوارچێوەی دیداری لەگەڵ بەڕێز مشعان ئەلخەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی لە بەرواری 2023-11-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بیر و بۆچوونی لەگەڵ میوانەكەی ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە كارە پێشەنگەكانی قۆناغی داهاتوودا و كێشەی لاوان و ڕێگا چارەكانی چارەسەركردنیان، هەروەها باسی ڕۆڵی دامودەزگا ئاینییەكان لەم بوارەوە كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت كامڵ بوون و یەكتر تەواوكردن هەبێت لەنێوان ئەم دامودەزگایانەدا و پێویست بەردەوام بوون و یەكبوونی گوتە ئاینییەكان هەبێت بەشیوەیەك كە لەگەڵ سروشتی قۆناغەكە بگونجێت، داواشی كرد دەزگای تازە بۆ گەیشتنەی بۆچوونەكان و لێك تێگەیشتنەكان بەكار بهێنرێت.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە مادەی هۆشبەر لە ڕكابەرییە بە فشارەكانە، داواشی كرد گەنجانمان لەڕووی ئاینی و فیكری لەو ئافاتە بپارێزرێن.
    دەربارەی دۆخی فەلەستین سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكبوونی ئیسلام لە پاڵپشتی گەلی فەلەستینی و ستایشی ئەو هەڵوێستانەی كرد كە لە مەرجەعیە ئاینییەكان دەرچووە لەسەرووی هەموویانەوە مەرجعیەتی ئیمام سیستانی (پارێزراو بێت)ئەو بەیانەكەی نەخشە ڕێگا بوو بۆ سەركەوتنی گەلی فەلەستینی.

    Related News