• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پاڵپشتیكردنی ڕێگای گەشەپێدانی تاتوێكرد

    2023/ 11 /20 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پاڵپشتیكردنی ڕێگای گەشەپێدانی تاتوێكرد

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-11-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تۆماس ییلەر بالیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت كاركردنی هاوبەش بەردەوام بێت لەنێوان عێڵیەكانیش بۆ بەرژەوەندی هەردوو لا پتەوتر بكرێت.

    سەماحەتی دلخۆشی خۆی دەربڕی بۆ پەیوەندیكردنی عێراق بە بانكی ئەوروپی بۆ گشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە، گوتیشی ئەوە هەنگاوێكە لەڕێگای ڕاست و زیاتر یارمەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی تێكەڵی سیستەمی نێودەوڵەتی ببێت، هەروەها داوای كرد سوود لە چانسە گرنگەكانی عێراق وەربگرێت كە عیراق لە بواری گەشپێدان و خزمەتگوزاری پێشكەشی دەكات و پاڵپشتی ڕێگای پڕۆژەی گەشەپێدان بكات بۆ بەستنەوەی ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا.

    سەبارەت بەدۆخی فەلەستینی سەماحەتی جەختی كردەوە كە پێویستە دەستدرێژی درندانەی سەر گەلی فەلەستینی بێ چەك ڕابگیرێت و داوای كرد دەستبەجێ شەڕ ڕابگیرێت و ڕێگا بدرێت هاوكارییەكان بچێتە ژوورەوە و تا بنەماكانی ژیان بگەڕێتەوە و ئاوەدان كردنەوەی شارەكان دەستپێبكات، هەروەها بانگشەی خۆی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی ئەركی سەر شانی بگرێتە ئەستۆ و بەرامبەر ئەو داڕمانەی لەبەهای مرۆڤایەتی بەهۆی دوو ڕوویی و دوو هەڵوێستی لە پێوەرەكانی ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕوودوەكنی غەزە ڕوودەدات.

    Related News