• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عیراق لە میوانە ئەندونیسیەكەی دەكات

    2023/ 11 /16 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عیراق لە میوانە ئەندونیسیەكەی دەكات

    لەرۆژی 2023-11-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر هەڵبژاردەی ئەندونیسی كرد كە لە میانەی پاڵاوتنە دوو قۆڵیەكانی مۆندیال و جامی ئاسیا ئەنجامدرا.

    لەبەیاننامەكە هاتوە: "لە بەسرەی فەیحا، هەڵبژاردەی عێراق موژدەی دڵخۆشكەری سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئەندونیسی میوانی هێنا لە دەستپێكی كاروانەكەی لە پاڵاوتنەكانی دوو قۆلی  هەردوو  پالەوانێتی مۆندیال و جامی ئاسیا، ئەوەش خۆشییەك بوو بۆ دڵی ڕۆڵەكانی گەلی ئازیزمان، بەو سەركەوتنە شایستەیەش میوانداری كردنی عێراقی بۆ 25 جامی كەنداو بیر هێناینەوە كە تا ئێستاش هەر لە بیرمان چەسپاوە."

    گوتیشی : لەو ساتەی پیرۆزبایی لە گەلەكەمان دەكەین بە بۆنەی ئەو بردنەوە گەورەیە، هیوا دەخوازین شێرەكانی ڕافیدێن بەردەوام بن لە كاروانی درەوشانەوەیان بۆ بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە شایستەكانی داهاتوودا.

    Related News