سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی ئیتالیا پەیوەندییە دوو قۆلییەكانی هەردوو وڵاتی تاوتوێ كرد
لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-11-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ماوریتسیۆ كریكانتی بالیۆزی ئیتالیا لە عێراق، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم داوای كرد شەڕی غەزە دەستبەجێ ڕابگیرێت و هەموو دەروازەكان بەڕووی كاروانەكانی یارمەتی بكرێتەوە و پێداوبستیەكانی ژیان دابین بكرێت، گوتیشی دەبێت كۆمەلگەی نێو دەوڵەتی بەرپرسیارێتییەكانی خۆی لەبەرامبەر ئەو قەیرانە مرۆییەی غەزە بگرێتە ئەستۆ ، هەروەها دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەو حاڵەتە دوو رووییە و سەیركردن بەدووپێوەری جیاواز لە مامەڵەكردن لەگەل مافەكانی مرۆڤ و ئازادی دەربڕینی وپاراستنی خەڵكی سیڤیل نەمێنێت.
لەكۆتاییدا لەم دیدارە باس لە پەیوەندییە دوو. قۆڵییەكانی نێوان بەغدا ورۆما كرا كە بەشێوەیەك بێت كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتەكە بكات.