• سەماحەتی حەكیم.. قەیڕانی كەش و هەوا لە ڕكابەرییە بە فشارەكانی سەر عێراقە

    2023/ 11 /12 

    سەماحەتی حەكیم.. قەیڕانی كەش و هەوا لە ڕكابەرییە بە فشارەكانی سەر عێراقە

    لەرۆژی 2023-11-12 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیداری بەڕێز دكتۆر فەرید یاسین، نێردەی عێراق بۆ كاروباری كەش و هەوا گوتی ، كەش و هەوا دۆسێیەكی گرنگە لە پێشەنگەكانە لەسەر ئاستی سیاسی و جێبەجێكاری و تەشریعی و كۆمەلایەتی و میدیایی، هەروەها كەش و هەوا ڕكابەرییەكە فشار دەخاتە سەر عێراق و دەبێت هەموو تواناكان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو پەیڕانە تێپەڕ بكەین.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە، كە ئامادبوونی عێراق لە چالاكییەكان كۆنگرەكانی  نێودەوڵەتی و هەرێمی گرنگە بۆ ئەوەی دۆخی كەش و هەوای خۆی بخاتە ڕو و سوود لە ئەزموونی تاقیكردنەوەی هاوشێوە وەربگرێت، داواشی لە میدیاكان كرد زیاتر ڕكابەری كەش و هەوا بە خەڵك و كۆمەڵگا بناسێنن و بەدوای ڕێگا چارە بگەڕێن.

    Related News