سەماحەتی حەكیم.. بەڕێز مەهدی حەكیم بە دڵسۆزی بۆ خودا و دوور بینی ناسراو بوو داوا لە لووتكەی ئیسلامی دەكەم یەك هەڵوێست بەرامبەر غەزە و ڕاگرتنی شەڕ و هێنانە ناوەوەی یارمەتی وەربگرێت
لەو كۆنگرەیەی كە سەنتەری عێراق بۆ توێژینەوە بۆ یاد و باسكردنی عەلامە و شەهید بەڕێز شەهید محەمەد مەهدی حەكیم (نهێنێ پارێزراو بێت) ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی دیاری كردنی ئەو كەسایەتیە گەورانەی كرد بۆ ئەوەی ببنە ناونیشانی كۆنگرە و كۆڕو كۆبوونەوەكان بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوو بەهای ئەو كەسایەتی عەلمانییانە و جیهادییانە بزانن، ڕوونیشی كردەوە كە زانای گەورە بەڕێز محەمەد مەهدی ئەلحەكیم كەسایەتیەكی زۆر كاریگەر بووە و چەندین سیفاتی گرنگی تێدا هەبوو، ئەو یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە عێراق و بەدڵسۆزی بۆ خودای گەروە ناسراو بوو، ئەو هیچ پێگەی خۆی لەنێو پرۆژەكە بەلاوە گرنگ نەبوو، بەڵكو سەركەوتنی پڕۆژەكەی لە هەموو شتێك زیاتر بەلاوە گرنگ بوو، ئەو دوور بین بوو لەدیاری كردنی ئامانەكان و دیاری كردنی ڕێرەو، ئەو توانایەكی سەیری بۆ خوێندنەوەی پێشوەختە هەبوو لەچاو هاوكوفەكانی زۆر پێشكەوتوو تر بوو.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە شەهید حەكیم خاوە كاریگەرییەكی كۆمەڵایەتی و توانایەكی گەورەی لە گوتار گوتن هەبوو، هەروەها ڕەوشتێكی بەرز و وەرەیەكی بەرزی هەبوو و سوور بوو لەسەر ئەوەی ئامانجەكانی بەدی بهێنێت، هەروەها شەهید مەهدی ئەلحەكیم كەسێك بوو بایەخی بە دامودەزایەكان دەدا لەهەر شوێنێك بوایە پڕۆژەیەكی دامودەزگایی ئەنجامدەدا، مینبەر و بۆنەكانی دەقۆستەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكەی و بەرگریكردن لە ئیسلام بگەیەنێتە خەڵك بۆیە لە دوبەی دیوانی وەقفی جەعفەری و لە لەندەنیش ڕابیتەی ئەهلی بەیتی جیهانی دامەزراند، هەروەها چەندین ڕیكخراوی مافی مرۆڤ و حەوەزە و حوسێنیەی لە عێراق و ناوچەكە و جیهان دامەزراند ، هەروەها باوەری بە كرانەوەی كۆمەلایەتی زیاتر بەڕووی ناوچەكە و جیهان هەبوو، دووپاتیشی كردەوە كە بەڕیز مەهدی حەكیم دیاری كردبوو كە حیزبی بەعس بریتیە لە هۆزێكی تایفی و هیچ دید و پرۆژەیەكی نییە، بۆیە بەعس بەرەنگاری بووەوە و كردی بە ئامانج و ئینجا لەدوای ئەو مەرجەعیەی ئیمام حەكیمی باوكیشی (نهێنی پارێزراو بێت) كردە ئامانج ، بۆیە لەكۆتایی لە خەرتوومی پایتەختی سوودان تیرۆری كرد.
سەبارەت بە ڕووداوەكانی فەلەستین سەماحەتی حەكیم داوای كرد لووتكەی ئیسلامی یەك هەڵوێستی هەبێت و داوای ڕاگرتنی دەستدرێژییەكان و هاتنە ناوەی یارمەتییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكان بكات، دووپاتیشی كردەوە كە دوو روویی لە پێوەرەكانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مافی دەربڕین و منداڵ و ئافرەت لە لای ئەوان پەیڕەو دەكرێت و ڕوونی كردەوە كە غەزە سەركەوتوو دەبێت و بەرد دەبێتە مووشەك و پێشتریش دەكەوێت بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانی بدات و بەرگری لە خاك وپ رۆژەكەی بكات.