• گوتەی سەماحەتی حەكیم لە یەكەمین كۆنگرەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان بۆ هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ساڵی 2023

    2023/ 11 /10 

    گوتەی سەماحەتی حەكیم لە یەكەمین كۆنگرەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان بۆ هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ساڵی 2023

    بەناوی خوای گەورە و میهربان
    سوپاس بۆ خودای گەورە و میهرەبان و درود بۆ پێغەمبەرمان و كەس پاكەكانی و بۆ یاوەرە بە بەرهەم و سەربەرزەكانی

    خوای گەورە دەفەرمێت:
    (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ).

    برایان و خوشكان و ئامادەبوانی بەڕێز
    لە پاڵێوراوان و ڕێكخەران و هەوادارە بەڕێز و خۆشویستەكان
    كەس و كارمان لە هەموو پارێزگاكانی وڵاتە خۆشەویستەكەمان
    ئەوانەی ئامادەن و بەشدارییان لە كەرنەفالە گەورەیەی هەڵبژاردنەكان كردوە
    سلاو و ڕەحەمەتی خوداتان لێبێت..

    لەپیرۆزی خودا، لەژێر چەتری عێراقی خۆشەویست و بە دەستو بازووی ڕۆڵەكانی عێراق و بە سووربوون و ورەی بەرزی پیاوانی دەوڵەت و بنیاتنەرانی ولات و ئاوەدانەكەرەوەكان، هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) كۆنگرەی ڕاگەیاندنی یەكەمی خۆی لیرە لە بەغدای پایتەخت و مێژوو و رۆشەنبیری و دەوڵەت ساز دەكات، 
    بەئامادەبوونی سەدان پاڵێوراوی بە توانا و چالاك من برایان و خوشكانی ئامادەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی خوجێی هەریەكە و بەپێی پارێزگای خۆی، لێرە بە ڕۆڵەكانی گەلی عێراقی خۆشەویست ڕادەگەیەنم كە (هاوپەیمانێتی هێوەكانی دەوڵەت) سوورە لەسەر ئەوەی لەو هەڵبژاردنە گرنگ و وەچەرخانە بەشداری بكات، بە خەڵكانێكی عێراقی و دڵسۆز و بە وورەیەكی بەرز و بەرنامەیەكی هەڵبژاردنی زۆر ڕاست و دروستكە بناغەكەی پلانی تۆكمە و مەیدانی و گشتییە، لەبەغدا و لەهەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراقی خۆشەویست.
    - هیوامان زۆرە بەوە، كە جێی متمانەی هەموو كەسان و خۆشەویستان و هاواداران و ڕۆلەكانی ئەو گەلە بەڕێز بین، ئەوەی شەرعیەت و قبوولكردن و هێز و وورە و ئیرادەی لێ بەدی دەهێنین، ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن و پاراستنی ئەمانەتەكە و بەرزكردنەوەی ئالایەكەی و بەدی هێنانی هیواكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەدی هێنانی داواكارییەكان، بەبەر ئەوەی ئەوە گەلی ئیمەیە ئێمە دەستی پێوە دەگرین و خۆشمان دەوێت، ڕێزی دەگرین و خزمەتی دەكەین و خۆمانی لەپێناو بەخت دەكەین، شەرەفمەندین بە خزمەتكردنیان و بەدی هێنانی ئاواتەكانیان و خۆشگوزەرانیان.
    (دەیڵێمەوە و بەشانازییەوە، عێراقی شایستەی ئاوی چاوەكانە و ئیمە لە خزمەتی داین
    نازی گەلەكەمان هەڵدەگرین و ئەوان شایستەی هەموو شتێكن
    نازی پارێزگاكانمان هەڵدەگرین و شایستەن
    -عێراق كۆمان دەكاتەوەو یەكمان دەخات،  بەسەر بڵندی دەمێنینەوە، ئاڵامان بەرز دەبێت و بەڕۆڵەكان و كەس و كارامان و لاوە بە ئەمەكەكانمان.
    -خۆشەویستان، ئیرادەی جەماوەرە ئازادەكەمان و دستووری عێراقی و ڕژێمی یەكێتی دیموكراتی ڕێگای داوە و زامنی كردوە كە هەموو هاوڵاتیان لە مافەكان و ئەركەكان یەكسانبن، ماف و چانسی هەلبژاردنمان هەیە بۆ ئەوەی كەسی شایستە و چالاك هەڵبژێرین و خومەتگوزاری پێشكەش بكەین و ئامانجەكە بپێكین.

    ئەو ئازادییە و ئەو چانسە مافێكی ڕەوایە بۆ هەموومان تا پێشەنگ و پێشبینییەكانمان دیاری بكەین و سەقفی خواستەكانمان دیاری بكەین بۆ ژیانێكی بەشكۆمەندانە و خۆش و سەقامگیر لە نیشتمانەكان و پارێزگاكانمان و قەزاو ناحیەكانمان و گوندەكانمان و ناوچەكانمان بۆ هەڵبژاردنی باشترین و شایستە ترین و چالاكترین بۆ بەڕێوەبردنی، تا ئێممەش دەنگیان پێ بدەین بەبەشداری كردنمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان.

    -جگە لە چارەنووسی خانەوادەكانمان و داهاتووی منداڵەكانمان دەنگدان بەرپرسیاریتیەكی گەورەیە وا دەكات كە بە بەرفراوانی و بە تێگەیشتوانە بەشداری بكەین، ئەوەش تاكە ڕێگایە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانمان و بۆ پرۆژەی بنیاتنانی وڵاتەكەمان و بۆ پێشخستنی لەهەموو بوارەكانەوە.

    هەڵبژاردن و سندوقەكانی هەڵبژاردن لە عێراقێكی دیموكراتی و ئیتحادی و فیدرالی .. هێڵێكی سوورە نابێت نزیكی ببنەوە، نابێت لە ڕێكارەكان كەمتەرخەمی تێدا بكرێت بۆ ئەوەی سەركەوێت، بۆیە دەبێت كار بكرێت بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە ناپاكی و ساختەكردن، دەبێت بە توندی بوەستین بەرامبەر هەوڵەكانی تۆقاندنی هاوڵاتیان لە زەتكردنی مافەكانیان لە بەشداری كردنی لەپرۆسەی هەڵبژاردن، ئەوە گەرێنتییەكە بۆ زامنكردنی داهاتووی نەوەكانی داهاتوو و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی تا بتوانن عێراق بنیات بنێن و پێشەنگی لە هەموو بوارەكانی بۆ بگەڕێننەوە.

    -گومان لەوەدا نییە، كە ئەزموونەكانی پێشوو و دۆخی سەختی وڵات و كەمی توانا و ئەزموون و زۆری ڕكابەرییەكان و تەگەرەكان هەمووی ببوونەهۆكاری ئەوەی نائومێدی لە دەروونی هاوڵاتیان بچێنێت، بەڵام دۆخی ئێستا كەسەقامگیری ئەمنی و بوونی پارە و هەبوونی ئەزموونی مرۆیی و بوونی حكومەتێكی ئیتحادی خزمەتگوزاری و مەیدانی ، ئەوانە هەمووی هۆكاری دڵخۆشكەرن بۆ پرۆژەیەكی تازە كە شایستەی هاوڵاتیان و پارێزگاكان بێت.

    - ئیمە لە هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی) بڕوامان بە ڕێسایە سەرەكیەكانی نیشتمانی هەیەبۆ قۆناغی داهاتوو:
    یەكەم: بڕوامان بە مافەكانی هاوڵاتیان و پارێزگاكانمان و پێویستی تەواوی قۆناغی داهاتوو هەیە.
    -پارێزگا خشەویستەكانمان بەتایبەتی بەغدا و خواروو و فوراتی ناوەڕاست، زۆر مەینەتییان دیت و سەبری زۆریان گرت لەسەر ئەو دۆخەی پێشتر پێیدا تیپەڕ بوون كاتێك لەسەر مافەكانیان تیپەڕ بوون و وێرای ئەو هەموو توانا مرۆیی و داهاتە زۆرەیان لەبەر پاراستنی عێراق و یەكێتی و سەروەری خاكەكەی، ئێستا ئەركی ئێمەیە ئەو مافانەیان دەستبەربكەین.

    -ساتی ئەوە هاتوە هەموو پارێزگاكانی عیراق لەسەرووی هەموویانەوە بەغدای پایتەخت و فوراتی ناوەڕاست و خواروو مافە دارایی و خزمەتگوزراییە ڕەواكان بەتەواوی پێ بدرێت، ئەوەش پەنا بەخوای گەورە كاری لەسەر دەكەین.

    -لە هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) كار لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكی بەتین لە نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێیەتی لەلایەكی دیكە دەكەین، هەروەها بەدەستهێنانی مافە دارایی و یاسایی و تەشریعی بۆ پارێزگاكانمان لەلایەكی دیكە دەكەین.

    دووەم: پێشەنگ بۆ ئابووری و خزمەتگوزاری دەبێت:  ئەو سەقامگیرییە ئەمنییە و بوونی پارە تا ڕادەیەكی باش وا دەكات كە ئابووری و ئاوەدان كردنەوە و خزمەتگوزاری بایەخی تەواوی پێ بدرێت بۆ پێشخستنی تەواوی پارێزگاكانمان.
    كاتی ئەوە هاتوە پارێزگاكانمان بكەینە وەڕشەیەكی گەورە و كراوەی كاركردن بەدرێژایی كات بۆ ئەوەی قەرەبووی ساتە بەفیرۆچووەكان بكەینەوە و دەستكەوتی تازە و گرنگ تۆمار بكەین و پڕۆژە پەك كەوتوەكان تەواو بكەین و پڕۆشە پێویستەكانیش بۆ كەسوكارمان ئەنجام بدەین.

    -ئەنجومەنی پارێزگاكان لەو خولە هەڵبژاردنە پێویستە ئامانجی یەكەمی دابین كردنی هەلی كار بێت بۆ گەنجەكانمان، هەروەها پێویستە خوێندن و پلان و ڕێنمایی لەپێناوی ئەو ئامانجە ئەكتیڤ بكرێت.
    -پڕۆئەكانی وەبەرهێنان..پڕۆژەكانی ژێرخان و یاساكان و ڕێنماییەكان  پێویستە لەو ئامانجەی گەشەپێدانە نیشتمانییە گەورەیە ڕێچكە بگرێت.
    ئەگەر توانیمان ئەو كێشەی بەكارخستنی لاوان و نەهێشتنی بێكاری لەسەر ئاستی پارێزگاكان ئابڵوقە بدەین ئەوا دەتوانین وا بكەین حكومەتی ناوەندی بتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.
    ناتوانین ئابووریەكی پتەو بنیات بنێین بێ ئەوەی سیاسەتێكی ژیرانەمان هەبێت كەلەبەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمان تێبگات و بزانێت ئەو مەترسییە ستراتیژییانە چین كە هەڕەشە لە وڵاتە خۆشەویستەكەمان دەكات.

    بۆیە من داوا دەكەم، دوور لە ئەنجامەكان كە ئەو هەڵبژاردنە لێی دەكەوێتەوە، بگەینە ڕێكەوتنێكی نیشتمانی گشتی لەنێوان هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان .. بۆ ئەوەی پێشەنگە ئابووریەكان بەڕێكاری ڕوون و كات وساتی دیاری كراو ڕێكبخەین، تا ببێتە بناغەیەك بۆ كاری ئەندامانی ئەجومەنی پارێزگاكانی داهاتوو، تا لەسەر ئەو بنەمایەش پارێزگاری كارامە و چالاك و خاوەن توانا هەڵبژێرین بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجە ئابووریەكان بەبتوانایەكی زۆر و بەپالپشتی جیدی هەموو هێزە سیاسییەكان بەدی بهێنێت.


    -حكومەتی ئێستا نەیتوانیوە ئەوانەی پێشكەشی كردوە بیكات گەر هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پێشكەشكردنی هاوكاری هەموو هێزەكانی دیكە نەبوایە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی، بۆیە دەبێت ئێمەش ئەو تاقیكردنەوە سەركەوتووە لەسەرجەم پارێزگاكن بڵاوبكەینەوە، نابێت لە حكومەتە خۆجییەكانی داهاتوو ڕكابەری و شكانی ئیرادەی یەكتری بكەین، گەلەكەمان و لاوەكانمان و وڵاتەكەمان  شایستەی زیاترە لەئێمە، ئێمە تەنها هاریكاری و باشی و بەزەییمان لە بەردەمە...

    پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) هەموو بەڵێنیان داوە كە ئامادەبوونی مەیدانییان هەبێت و لەڕووی كۆمەڵایەتی ئامادە بن و باشترین خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكان بۆ ڕۆڵەكانی پارێزگاكانیان پێشكەش بكەن لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی  تەواوی خزمەتگوزاری پلان بۆ دانراو لە چوارچێوەی كات وساتی دیاری كراو كە بەشێوەیەكی ناوەندی و بەردەوام لەلایەن ئێمە پەنا بەخوا چاودێری دەكرێت.

    سێیەم: هێنانی وەبەرهێنانی ئابووری گەورە:
    لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاكانی داهاتوو پێویستە كۆمەڵێك تەشریعات و ئاسانكاری سەرنج ڕاكێش و ناوازە پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی گەورەی ناوچەكە و جیهانی بۆ پارێزگانمان ڕابكێشن، هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) ئەوەی لە بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی داناوە و پلانی تۆكمەی لەم بوارە ئامادە كردوە.
     
    وەبەرهێنانی گەورە، پارە و خۆشگوزەرانی و چانسی كاركردنی زیاتریش بۆ ناوچەكانمان دەهێنێت و پێویستە ئێمە پەیوەندییەكانمان و ئەزموونەكانمان و تواناكانمان بخەینە گەڕ، لێرەش بە ڕاستگۆییانە دەڵێین : خاڵی لاوازی (هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەت) كە لەوانی دیكەی جیا دەكاتەوە لە خاسیەتە سەرەكییەكانیەتی : وەك كرانەوە بەڕووی بەرامبەر و ناوەندگیری و بێ لایەنی و پەیوەندی بەتینی ناوخۆیی و دەرەكی ، ئیمە هەمووی دەخەینە خزمەتی پارێزگاكانمان بۆ پێشكەش كردنی خزمەتی باشتر و گونجاوتر.

    چوارەم: كامڵبوون نێوان پارێزگاكان: لە هاوپەیمانێتی ( هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) كار لەسەر یەكبوون و هاریكاری تەواو كامڵ بوون لە یەك پارێزگا دەكەین، هەروەها ئەویش لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، بۆیە دەبێت ئەركەكان لەنێوان پارێزگاكان دابەش بكرێت بەپێی ئەو سامانانەی هرە پارێزگایەك هەیەتی و تێیدا تایبەتە بۆیە پارێزگایەكمان دەبێت كشتوكاڵی بێت یەكی دیكە پیشەسازی دەبێت یەكی دیكە گەشەپێدان و یان بارزگانی و گەشتیاری و بازرگانی  ئاینی و بەم شێوەیە.

    پێویستە چانسەكان و جۆری داهاتەكان لە هەرپارێزگایەك  فرە ببێت و لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە تەواوكەری یەكتر بن، لە سامانەكان و پرۆژەكان و داهاتەكان.
    ئێمە زەویەكی بەپیتمان هەیە، ئاوێكی ژێر زەوی زۆریشمان هەیە، هەروەها توانای گەورە و زانست و كار و ئەزموونمان هەیە، هەروەها كەرستەی خاوی پێویستمان بۆ هەر كارێكی پیشەسازی هەیە، جگە لەوەش پارەی پێویست هەیە بۆ تەمەویل كردنی بۆ ئەو ئامانجە گەورە و كاریگەرانە.
    ئەوەی پێویستمانە لە سروشتی دۆخی ئێستا تەشریعاتی گرنگ و یاسای زانستیانە و ئیراردەی سیاسی تۆكمە و تێگەیشتوانەیە.

    پێنجەم: سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی لە پارێزگایەكان: تاقیكریكردنەوەكانی پێشوو دەریخستوە كە تەگەرە خراوەتە بەر كاری پارێزگاران و ئەنجومەنەكانیش بەش بەش بوون، هەروەها هەڕەشەو گرژی سیاسی و چەندین مەترسی دیكە هن كە دەبێت لەناو ببرێن، دەبێت ڕێڕەو بەرەو كاری هاوبەش و هاریكاركردنی سیاسی و یەك پارێزگایی هەبێت ئێمە لەسەر ئەوە بە هێزەوە كار دەكەین.

    پێویستە سوود لەو هەڵانە وەربگرین كە كارگێری حكومەتی ناوخۆیی پێشتر تێی كەوتبوون، دەبێت دان بە شوێنی هەڵەكانمان دابنێین بۆ ئەوەی ببێتە پەند و وانە و سوودی لێوەربگرین.
    دەبێت دان بەوە دانبێین كە هەڵە لە بەڕێوەبردنی چەند پارێزگایەك هەبووە بەر لەوەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێك بێت، وبەر لەوەی ئەو هاوپەیمانێتییەی هەڵبژاردن دروست بكرێت، لێرەش بە هەڵانە داهاتینەوە و دیاریمان كرد و سوودمان لەو وانە و ئەزموونانە وەرگرت، بەگوێرەی ئەو بەدواچوونەش ئەمرۆ بەرنامەیەكی ئابووری و سیاسی  پڕ لە ئەزموونی كەڵەكە بوو پێشكەش بە كەس و كارمان دەكەین، هەورەها تێیدا كەسی بەتوانا بۆ جێبەجێكردن و لەئەستۆگرتنی ئەو بەرنامە و سەركردایەتی بە دڵسۆزی دیاری كراون.

    هیچ نەرم و نیان نابین بەرامبەر هەر كەم تەرخەمییەك كە بەرامبەر. كەسانمان لە پارێزگاكان ئەنجام بدرێت جا لەلایەن كەسانی خۆمانب ێت یان خەڵكی دیكە، بەسە چیتر هەل و كات بەفیرۆ بدەین.
    حكومەتێكی خۆجێی بەهێزمان بە هاوپەیمانێتیەكی بەهێز و بەرپرسیارمان دەوێت لە ئەنجومەنی تەشریعی و چاودێری ، دەبێت كارامە و ئەمین بێت لە بەڕیوەبردنی جێبەجێكاری و ڕوون بێت لە بەرنامەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە هەردوو ڕووی توانا و ئەنجامدان.

    شەشەم: باشكردنی دۆخی گەنجان: ئامانجەكان و پلانەكانی ئێمە و پرۆژەكانمان و دروشمەكانمان ئەوەیە كە گەنجان و خەڵكی كارامە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوەندی بەردەوامە و هەر سەرووی پێشەنگی كارەكانمان دەبێت.
    فێربوون و مەشقكردن بۆ كەرتی لاوان ئامانجی پێشكەوتوو و شارستانین، كە جێی بایەخی زۆری هاوپەیمانێتی (هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ) دەبێت، بەئیزنی خوا كاریش لەسەر ئەوە لە ئەنجومەنی پارێزگاكان و حكومەتە خۆجێیەكان دەكەین.
    حەوتەم: نەهێشتنی گەندەڵی و مادەی هۆشبەر و تاوانی ڕێكخراو: سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ خانەوادە ئازیزەكانمان پیویستی بەوەیە كە هەموومان بەرەنگاری هەموو شێوەكانی گەندەڵی و لادان بەهەموو شێوەكانی ببینەوە، بۆ ئەوەش پلانی باشمان لە نێو بەرنامەی هەڵبژاردن بە تێروتەسەلی هەیە.

    هەشتەم: بایەخدان بە توێژەكانی كۆمەڵگا بەهەموو شێوەكانی لە سەرووی هەموویانەوە: خانەنشینەكان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ و وەرزشوانان و سەربازان و خاوەن پیشەی تایبەت لێرەش دیدێكی ڕوون و زانستیانە پەیڕەوی دەكرێت و بەناوی خوا بەدواچوون بۆ جێبەجێكردنیان دەكرێت .
    - ئێمە لەگەڵ هاوبەشانمان لەو نیشتمانە كاردەكەین بۆ ئەوەی داهاتوێكی پڕشنگدار بۆ وڵاتەكەمان دابین بكەین و خزمەتی تەواوی گەلەكەمان بكەین لە چوارچێوەی پارێزگایەكی سەقامگیر و ئاوەدان بكەین، ئەویش لەڕێگەی پاڵێوراوانی بەتوانا و دەست سپی و قۆڵ بەهێز و مێشكی ساف دڵی بەسۆز بۆ خێر و خۆشی و بنیات نان، هەروەها ئەوان كۆبووینەوە بۆ خزمەتكردنی كەسانی ئەو پارێزگایانە، بۆیە برۆن بەرەو سندووقەكانی دەنگدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو متمانەیەی پێیان دەبخشن لەبەرامبەردا پەنا بەخوا كاری بەردەوامیان لێ ببینن.
    -هەر لێرەش داوا لە ڕێكخستنەكانمان و هەواداران و جەماوەرمان و خۆشەویستانمان دەكەین لە هەر شوێنێك بن، برۆن پەنا بەخوا و بە پشت بەستن بەخوا بۆ ئەوەی پاڵپشتی هاوپەیمانێتیەكەتان بكەن.

    لەكاتێكدا ئێمە لەكەش و هەوای شەڕی نەگریزین لەسەر گەلی فەلەستینی بەڕێز لە غەزە و كەرتی ڕۆژئاوا هێشتان ویژدانی هەردوو نەتەوەی عەرەبی  ئیسلامی لە خوێنبەربوون بەردەوامە، نابێت كەیسی فەلەستینی لەبیر بكەین، ئەو دەستدرێژی و زێدەرۆییەی لەلایەن قەوارەی زایۆنی داگیركەر ئەنجام دەدرێت پێویستە كۆتاییەكی بۆ دابنرێت، كۆتاییەكەشی زۆر خراپ دەبێت بۆ ئەو قەوارەیە، برینی شكۆ ڕۆژێك یەك دەگرێتەوە، هەروەها مافیش بۆ هەق و كەس و كاری خۆی دەگەڕێتەوە.

    جیهان هەمووی داوای شەڕ ڕاگرتنی دەستبەجێ لە غەزە دەكەن، هەتا ئەوانەی پاڵپشتی قەوارەی ئیسرائیلن زۆرینەیان داوای ئەوە دەكەن و هۆشداری لە بەردەوام بوونی ئەوە و زێدەرۆیی دەدەن، بەڵام هەڵەشەیی ئیسرائیل گوێ لە هیچ دەنگێكی ئاشتی و بانەگەشەكانی ئاشتی و گفتوگۆ ناگرێت.
    بەردەوامن لە كوشتنی منداڵان و ژنان و كچان و ڕێگا دەگرن لە گەیشتنی خواردن و خواردنەوە و دەرمان و سووتەمەنی ، هەروەها نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت و كلێسەكانیش بەشێوەیەكی دڕندانە وێران دەكەن، ئەوان هیچ مانایەكی مرۆڤایەتی نازانن و تەنها ڕق و كینەی خۆیان و ناشرینی ئامانجە ناڕەواكانیان دەردەبڕن.
    پاڵپشتی ئێمە  وەستانمان لەگەڵ گەلی فەلەستینی تەنها بابەتی ئەم ساتە نییە بەڵكو لە ناخی هەموو عێراقییەك هەیە و لە مێشك و ویژدانی هەمووان چەسپاوە، كەس با موزایدە لەسەر ئەوە نەكات، ئەوە كەیسی هەق و شكۆیە.
    خێر ئەوەیە كە مەرجەعیەی ئاینی باڵا بەنوێنەرایەتی كەسی سیستانی (سێبەری بمێنێت) كردوویەتی هەروەها ئەوەی حكومەتی سوودانی برا و هێزە سیاسییەكان و كۆمەڵگەیی و دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن دەریبڕیوە لە هاوپەیمانێتی و وەستان لەگەڵ گەلی فەلەستینی بە بەرپرسیارێتیەكی بەرز و تێگەیشتوو كە ڕووداوەكانی ناوچەكە بە باشی تێ دەگات.

    پێویستە هەمووان بەدەوری بڕیاری حكومەتی عێراقی و بژاردەكانی بم لە مامەڵە كردن و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی پێویست، ئەو نوێنەری فەرمی گەلی عیراق و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراقەو گوزارشت لە هەڵوێستی عێراقییەكان بەرامبەر كەیس و مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین دەكات.

    سڵاویكی پڕ ڕێز و شانازی بۆ برایانمان لە تێكۆشەرانی كە لە هەموو بەرەكان ڕووبەڕووی داگیركەری ئیسرائیلی دەبنەوە ، ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدان و ئەوانی لە غەزەن و سەبریان هەیە و تا ئێستا خۆڕاگرن.

    سلاوێكی پڕ ڕێز و گەورەیی بۆ شەهیدانی عێراق لەڕۆڵەكانی ئەو گەلە و هێزە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی بە جورئەت و سەركردەكانی سەركەوتن و مەراجیعە شەهیدەكان بەتایبەتی هەردوو شەهیدی سەدری و شەهیدی میحراب و عەزیزی عێراق.

    سڵاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێ بێت

    Related News