سەماحەتی حەكیم .. پێویستمان بە یارمەتییەكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ هاوكاری كردنی ڕكابەرییەكنی عێراق لە بوارەكانی ئابووری و كەشوهەوا و مادەی هۆشبەر و سیستەمی بانكی
لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-11-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فۆلكەر بێریتس یاریدەدەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و سەرۆكی تیمی بێ لایەن بۆ بەدواچوونی ستراتیژی نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق و شاندی یاوەری، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم ئەو دۆخەی ڕوونكردەوە كە عێراق لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو پێیدا تێپەڕ بووە، ئاماژەشی كرد بۆ ئەو وەچەرخانانەی بەسەر عێراق هاتوە وەك گواستنەوەی ڕژێم لە ڕژێمی دیكتاتۆری بۆ ڕژێمی دیموكراتی هەروەها ستایشی ئامادەبوونی نێردەی یۆنامی كرد وەك پشتگیری كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ ئەزموونی دیموكراتی لە عێراق لە دووو دەیەی ڕابردوو لەگەڵ ئەو قوربانییانەی نێردەكەی لەو ماوەیەی كاریان كردوە پێشكەشیان كردوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق دۆخەكەی بەرەو پێشتر دەبات و عێراقی 2023 لەگەڵ عێراقی 2003 جیاوازە، ئاماژەشی كرد كە پێشهاتەكان و دۆخی سیاسی وەك پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و بەو پێیەی كە حوكم دەگێڕێت، داینگەی سەرەكی حكوومەتە لەگەڵ بوونی چەندین خاڵی هاوبەش لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكە ئەوە وێرای جیاوازی بۆچوون و ڕێچكە و ئەسڵ و دووپاتی كردەوە كە كرانەوە بە بەڕووی هەمووان و مامەڵەكردن بە هاوسەنگی لە پەیوەندییەكانی بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێیستا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پشت بەخۆی دەبەستێت، هەر ئەویش دەتوانێت بری پێویستی و ئاستی پێویستی نێودەوڵەتی خۆی دیاری بكات، گوتیشی پێشەنگی كارەكان پێشخستنی ئابوورییە لە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا و كەرتی بانكییە، ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەرییە سەرەكییەكان كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە بریتین لە ئابووری و گۆڕنكارییەكانی كەش و هەوا و نەهیشتنی گەندەڵی و سیستی كارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و چارەسەركردنی ئاسەوارەكانی تیرۆر و چاكسازی كردنی كۆمەڵگاكان و نەهێشتنی كۆچی پێچەوانە لە لادێیەكان بۆ شار و پەیڕەوكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤە، گوتیشی لەو ڕكابەرییانە عێراق پێویستی بە هاریكاری نەتەوە یەكگرتوەكان هەیە بەپێی ئەو كارە پێشەنگانەی دیاری دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر خواستی عیراق بە ئەنجمدانی ڕۆڵیكی مرۆیی لە نەتەوە یەكگرتوەكان و پێدانی ڕۆڵی زیاتریش لە ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان.