• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەزە و چوونە ژوورەوەی یارمەتییەكان بەزووترین كات دەكات

    2023/ 11 /08 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەزە و چوونە ژوورەوەی یارمەتییەكان بەزووترین كات دەكات

    لەڕۆژی 2023-11-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ستیفن هیتشن بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێون بەغدا و لەندەن كرا، كە بەشێویەك بێت خزمەتی هەردوولا بكات، سەماحەتی ئاماژەی بە دۆخی ڕووداوەكانی ناوچەكە كرد بە تایبەتی شەڕی كەرتی غەزە و گوتی "جیهان دەبێت شەڕ ڕابگرێت تا هەمووان بتوانن هاوكارییەكان پێداویستیەكانی ژیان بگەیەنن، هەروەها داوای كرد واز لە دوو ڕوویی لە مامەڵە كردن لەگەڵ كەیسەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و پاراستنی خەڵكی سڤیل بهێنن.

    لەسەر ئاستی عێراقی، سەماحەتی گرنگی سەقامگیری عێراقی دووپا كردەوە و گوتی دەبێت كار لەسەر ئەوە بكرێت كە بگۆڕدرت بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، ڕوونیشی كردەوە كە ڕووداوەكان و ئەزموونەكان دەریان خستوە كە ناوچەكە پێویستی بەوەیە كە عێراق سەقامگیر بێت.

    Related News