سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و هەماهەنگی كردن لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی تاوتوێ دەكات
لەرۆژی 2023-11-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز نەسیر مەمەدۆف باڵیۆزی ئازەربیجان لە عیراق و لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم داوای كرد هاوبەشی و هەماهەنگی زیاتر لە بواری ڕۆشەنبیری و ئابووری هەبێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە لەسەر ئاستی فەرمی سەردانیكردنی هاوبەش هەبێتئەوەیش لەبەر گرنگی ئەوە بۆ لێك نزیكبوونەوەی بۆچوونەكان و هەماهەنگی هەڵوێستەكان لەڕووی نێودەوڵەتیەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەزموون لە بوارەكانی زانیاری و تەكنەلۆژیای تازە ئاڵوگۆڕ بكەن.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستینی سەماحەتی بانگەشەی خۆی بۆ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دووپات كردەوە كە دەبێت شەڕ ڕابگیرێت و بوار بدرێت هاوكارییەكان بەكەرتی غەزەی ئابڵووقەدراو بگات.