لەچاوپێكەوتنی باڵیۆزەكانی عێراق،، سەماحەتی حەكیم: جیهان ئێستا لەرزینێك لە بەهاكان و دوو ڕووی لە پێوەرەكان بەخۆەوە دەبینێت
سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیماێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی ئێستا جیهان لەرزینێك لە بەهاكان و دوو ڕووی لە پێوەرەكان بەخۆەوە دەبینێت، كە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و سێسەد هەزار كەس بێ ئاو و خواردن و دەرمان و سووتەمەنی دەناڵنێنن، گوتیشی بێ دەنگی جیهان بەپێی دوو ڕوویی پێوەرەكانی مامەڵكردنە لەگەڵ مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و مافی گەلان لە گوزارشت كردن لەخۆیان.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە لە دیداری بالیۆزەكانی عێراق لەوانەی لە كۆگرەی حەوتەمی باڵیۆزانی عێراق بەشداری دەكەن، لەم كۆنگرەیەش كە لە 2023-11-5 ئەنجامدرا بەڕێز دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكی وەزیران ئامادە بوو لەگەڵ ستافی پێشكەوتووی وەزارەت، سەماحەتی گوتی قەیڕانی غەزە نابێت تەنها لە بە ڕووداوەكانی حەوتی ئەكتۆبەر كورت بكرێتەوە، بەڵكو ئەوە ئەنجامێكە لە قۆناغێكی سەخت لەسەر فەلەستینییەكان كە ئەوە حەوت دەیەیە هەیە، هەروەها پیرۆزبایی دەستپێكی كۆنگرەی حەوتەمی بالۆزانی عیراقی كرد، دواتر دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە كۆنگرانە گرنگە بۆ بەردەوامی و ڕاوێژكردن لەسەر هەڵوێستەكان و دیاری كردنی كارە پێشەنگەكان، هەروەها ئەو كۆنگرەیەش لە ساتێكی تایبەت ساز دەكرێت، بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەكە و چەند پانتاییەكی عێراق ڕوودەدات و كاریگەرییەكانی ئەوەش.
هەروەها سەماحەتی ستایشی هەڵوێستی عێراقی كرد كە دەستپێشخەرە بۆ پاڵپشتی كەیسی فەلەستینی لەڕووی مەرجەعیەت و خەڵك و میدیاییەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە بڕیاری شەڕ یان ئاشتی لە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و ئەوەش كارێكی تایبەتە كە دەستوور بڕیاری لەسەر داوە و دامودەزگای تەشریعیش لە ئەستۆی گرتوە، داواشی كرد چاو بەهەندێك گۆڕانگاری لە ئەفریقیا بكرێت و كرانەوە بەڕوویان هەبێت، لەبەر ئەوەی ئەفریقیا و نوێنەرایەتی دپلۆماتی پاڵمان پێوە دەنێت كەڕیزبەندی جارێكی دیكە بۆ پێشەنگەكان بكەینەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەری ئێستا ئابووری و كەشو هەوایە دوای ئەوەی ڕكابەری ئەمنی و سیاسی تێپەڕكرا، ئاماەشی كرد كە سەقامگیری سیاسی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و هەلی ئابووریش دەهێنێتە كایەوە، دووپاتیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتی كارگێڕی دەوڵەت هاوپەیمانێتیەكە حكومدارە و پێكهاتەكانی تێپەڕكردوە.
هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر بە بازاڕكردنی سەركەوتنەكانی عێراق و هەڵوەشانەوەی بۆچوونی نەرێنی لەسەری و بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەرێنی و باش چونكە باڵیۆزخانەكان ئاوێنەیەكن وێنەكە بۆ هەموو جیهان پیشان دەدات، گوتیشی دەبێت ئەوانە پێشەنگ بن و كاریان لەسەر بكرێت:
چارەسەركردنی بۆچوونە خراپە چەسپاوەكانی سەر عێراق لە مێشك و بیری ولاتانی ناوچەكە و جیهان و كرانەوە بەڕووی هەمووان بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات و ئەو بۆچوونە باشەش بقۆسترێتەوە و بەو قۆناغە بڕوات.
پەیڕەوكردنی پێشەنگی ئابووری بۆ عێراق لە جووڵەی دیپلۆماتی وفشاركردن بۆ دروستكردنی هاوبەشی ئابووری بۆ عێراق و هاندانی كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی نووسینگە بكەنەوە و تەنها پشت بە نووسینگە هەرێمییەكان نەبەستن.
پەیڕەوكردنی بنەمای دیپلۆماتی و دەربەڕین لە ناسنامەی نیشتمانی كۆكراوە لە ماكەڵە كردن لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهانیش و قۆستنەوەی دیدی یەكبوون لە هەڵوێستی سیاسی بەپێچەوانەی ئەوەی پێشتر هەبوو، هەروەها بەبازار كردنی عێراق وەك وڵاتێكی گەشتیاری چونكە عێراق چەندنین بنەمای گەشتیاریو ئاینی و كەلتووری و رۆشەنبیری زۆر گەورەی هەیە كە دەتوانێت لەگەڵ خوی جیهان بگونجێت.
پەیڕەوكردنی دیپلۆماتیەكی نەرم و تیشك خستنە سەر سەرچاوەكانی بڕیار لەو وڵاتانەی عێراق نوێنەری خۆی تێدا هەیە، هەروەها داپۆشینی كاریگەرەكان لەگەڵ پەیڕەوكردنی دیپلۆماتیەكی میللی و جووڵە كردن بەرەو كلیلەكانی وڵاتە میلییەكان و كۆمەلایەتیەكان و بەكارهێنانی بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی.
پەیڕەوكردنی پێوەری كارامەیی لە پاڵاوتنی نوێنەرانی عێراق لە ڕێكخراوە مێودەوڵەتییەكان و خەتی دیپلۆماتی تازە، لەگەڵ كامڵ بوون و سوود وەرگرتن لە ئەزموونەكانی عیراق لە بواری دیپلۆماسیدا، هەروەها دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەكانی ئەو وڵاتانەی كاری بۆ دەكەن و هەوڵدان بۆ كۆپی كردنی چیرۆكە سەركەوتنەكانی ئییوان بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقی سوودی لێ وەربگیرێت.
داواشی كرد جوولە بكرێت لەسەر سەنتەری بڕیاری ئەو وڵاتانە بەهۆی پلانی تۆكمە كە دەبێتە پاشكۆی هەر ڕژێمێكی سیاسی و خاڵی بڕیار لەوێوە، كاركردن لەسەر هەڵوەشانەوەی ڕق و كینەو گرژی ئەگەر لە عێراق یان وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش، دەبێت باڵیۆز وێستگەیەك بێت بۆ چارەسەری كێشەكان نەك قووڵكردنەوەی كێشەكان، هەروەها دەبێت بایەخ لە رۆڵەكانی عێراق لەو وڵاتانە بدرێت و جووڵە بكرێت لەسەر ئەو خەڵكە بەهرەمەندانە بوو ئەوەی سوودیان بۆ بنیاتنانی وڵاتەكەمان لێورەبگرین و وەك كلیلێك بن بۆ كۆنتاكت و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیكە، سەماحەتی جەختیشی كرد لەسەر پێشخستنی كاری كونسڵی و نوێكردنەوەی بەپێی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و سیستەمی كارگێری و جێهێشتنی بیرۆقراتیەت و رۆتین.
هەروەها دووپاتی كردوەوە لەسەر پێشخستنی بڵیۆزخانەكان بەشێوەیەك كە لە سەرووی كارە گرنگەكان بێت لەبەر ئەوەی ئەو واجیهەی عیراقە لە دەرەوە و یەكەمین وێستگەیە بۆ بۆچونی خەڵكی دیكە لەسەر ئەوە، گوتیشی پڕۆگرامی عێراق هاوسەنگە و پێویستە هاوسەنگییە پارێزراو بێت ،لەبەر ئەوەی عێراق بۆ كەسی خۆیەتی و بەپێی بەرژەوەندی ئەوانیش جووڵە دەكات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد ئەو قۆناغە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی خوێنی سیلكی دیپلۆماتی تازەبكرێتەوە لەگەڵ پاراستنی فرەیی و جیاكردنەوەی نوێنەراتی كردنی گەل بەپێی ئامادەبوونی پێكهاتەكان و لە نێوان هاوسەنگی حزبی و بەش بەشێنە.