سەماحەتی حەكیم هانی ئامادەكاری باشتر بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەدات
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێكی زۆر لە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكانی خواروو كەوت، لەم دیدارە یتاشی ئامادەبوون و كاركردنی بەردەوامی ئەوانی كرد، جەختیشی كردەوە لەسەر زیاد كردنی ئەرك و هەوڵەكان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت.
سەماحەتی داوای لە لە ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد كەشانازی بە پڕۆژەی نیشتمانی خۆیان بكەن و خەڵكی بەو پڕۆژەیە ئاشنا بكەن و شانازی بە مێژووی سەد ساڵەیان بكەن، ڕوونیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمە بەدوای بەرژەوەندی گشتی دەگەڕێت و دەیەوێت كاریگەری ئەرێنی بەسەر میللەن هەبێت، هەروەها داوای كرد كە هەمیشە بنەمای نێوەند گیری و بێ لایەنی پەیڕەو بكرێت، گوتیشی ئەوە بەرنامەیەكی ڕەسەن و بەڕەگ و ڕیشەیە و ئێستاش ئەوە خاسیەتەكە لەلایەن دۆست و ڕكابەرەكان شایەتی ئەوەن، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دوورخستنەوەی هێزەكانی ناوەنگیری و بێ لایەن پلانێك بوو بۆ ئەوەی دۆخی سیاسی بشێوێنن و هاوسەنگی هاوكێشەكە تێك بدەن، ئاماژەشی كرد كە ئامادەبوونی ڕەوتی حیكمە پەیوەستە بە سەركەوتن و سەقامگیری و سەركەوتن پێچەوانەی ئەو كاتەی دیار نەبوو ئەوكاتەش دۆخەكە بەتەواوی ناجێگیر بوو.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات تاوانێكی جینۆساید كاملە و ، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت شەڕ ڕابگیرێت و هاوكارییەكان ببرێنە ژوورەوە و با سەركەوتن بۆ ئەو بەها و بنەمایانە بێت كە تا ئێستا پێشێل نەكراون.