سەماحەتی حەكیم .. سەركەوتنی هێزە هاوسەنگ و ناوەندگیرەكان سەقامگیری عێراق بەهێز دەكات
لە چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا، لە رۆژی 2023-11-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گرنگی پاراستنی پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە گرنگ وەسف كرد و گوتی ئەوە پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی سەركەوتوە لە ڕەگ و ڕیشە و ئامادەبوونی لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی عێراق، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هێزە ناوەندگیر و هاوسەنگەكان بەهێز بكرێن.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی كردنی ناوەندگیری و هاوسەنگی تەنها لەلای ئەو هێزانە ناوەستێت كە ئەو دروشمەیان بەرزكردوەتەوە، بەڵكو دەچێتە پانتایی نیتشمان وسەقامگیری لەگەڵ خۆی دەهێنێت و ئاماژەشی كرد كە سروشتی ئەو قوربانییانەی گەلی عێراق پێشكەشی كردوە ئەو هاوكێشە عێراقیە دەچەسپێنێت.
هەروەها سەماحەتی داوای كرد ئەرك كۆشش و ئامادەكاری زیاتر بۆ هەڵبژاردنەكان بكرێت و جووڵە لە پانتاییە خاكییەكان بكرێت و مێژوو و ئەزموون و ڕەزامەندی بە بوونی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەباشی بقۆسترێتەوە.
سەبارەت بە قەیڕانی فەلەستین، داوای كرد ئاگری بەسی خێرا ڕابگەیەنرێت و هەموو دەروازەكانیش بكرێنەوە و یارمەتی بچێتە ژوورەوە، هەروەها ئەستۆی مەینتەتییەكانی منادلان و ئافرەتانی فەلەستینی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی.