• سەماحەتی حەكیم.. ئامادەكاری بۆ دەركەوتنی ئیمام بە لەئەستۆگرتنی پڕۆژەكەی دەبێت لەسەردەمی غەیبەتدا

    2023/ 11 /04 

    سەماحەتی حەكیم.. ئامادەكاری بۆ دەركەوتنی ئیمام بە لەئەستۆگرتنی پڕۆژەكەی دەبێت لەسەردەمی غەیبەتدا

    لەچوارچێوەی دیداری سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ئافرەتانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە ڕۆژی 2023-3-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئەو چالاكیە و وەرەیەی كرد بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە خەڵكی لە پرۆژەی ڕەوتی حیكمە ئاشنا بكەن و پێیان بناسێنن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئامادەكاری بۆ بۆ وڵاتی دادپەروەری بكرێت بە دەركەوتنی خاوەنی سەردەم و كاتەكان ( ڕۆحمان بەقوربانی خاكەكەی بێت)، ئاماژەشی كرد كە دوو ڕوویی ڕۆژئاوا لە ماكەڵە كردن لە گەڵ كەیسی فەلەستین لە ڕووی ئازادی دەربڕین و مافی مرۆڤ و هەموو بەهایەكان كە رۆژئاوا پشتگیری دەكات و وڵاتانی جیهانی سێیەمیش لەسەری دەرۆن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی ئیمام مەهدی لە پڕۆژەكانی سەرەتا دەستپێدەكات بۆ ئەوەی دەركەوتنی پاكی گرنگە لەڕووی هزری و گەشەپێدان و بڕوایەكان، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق چەندین دەستكەتی بەدەستهێناوە، هەروەها پێویستی بە هێزەكانی مامناوەند و بێلایەن و هاوسەنگ هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەستكەوتانە بپارێزێت و سەقامگیری سیاسی دەستەبەر بكات كە بەهۆی ئەویشەوە سەقامگیری ئەمنی و ئابووری و گەشەپێدانیش دێتە كایەوە.

    سەماحەتی حەكیم وەچەرخانی حیكمەی وك پڕۆژەیەك دووپا كردەوە و گوتیشی لە دوو دەیەی ڕابردوو بەهای پرۆژەی حیكمە دەركەوت، ئەو پەیوەستە بە سەقامگیری و بۆ ئەوەش چەندین هەڵوێست و وێستگەی باسكرد.

    Related News