سەماحەتی حەكیم لەگەڵ كەربوولی دۆخی سیاسی و دیمەنی سیاسی و شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی تاوتوێكرد
لەڕۆژی 2023-11-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی لەگەڵ دكترۆ جەمال كەربۆلی سەرۆكی هاوپەیمانێتی ئەنباری یەكگرتوو بە یاوەری دكتۆر سالم ئەلجەمیلی و بەڕێز ئەیاد جبووری بابەتەكانی دۆخی سیاسی عێراقی و ناوچەكە و شایستەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ كرا، لێرەدا دووپات كرایەوە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی و ساتی خۆیدا بكرێت، سەماحەتی داواشی كرد ڕكابەرییەكان لەسەر بەرنامەی خزمەتگوزاری بێت.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ئەو هەڵبژاردنە لامەركەزییەی بۆ ڕژێمی سیاسی وا دەكات توانمان دادەپەروەرانە لەنێوان پارێزاكان دابەش بكات. تا رۆڵەكانی ئەو پارێزگایانە بتوانن سوود لە سامانەكانی ناوچەكانیان وەربگرن، بەتایبەتی ئەو. ناوچانەی بەهۆی مافیاكانی داعش زیانی زۆری بەركەوتوە، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت بایەخ بە قەزا و ناحیە دوورەكان بەتایبەتی سنووریەكان بدرێت،
لەكۆتایی سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە هەڵوێستەكان سەبارەت بە كەیسی فەلەستین
یەكبخرێن و هەماهەنگی لەسەر بێت، گوتیشی ئەوەی ڕوودەدات تاوانی كۆمەڵ كورژییە بەهەموو بەهەموو پێوەرێ، ئەوەش لەبەردەم و بەرگوێی خەڵكی جیهان كە چاوەكانیان نوقاند و چاویان بەستن بۆ ئەوەی گوێبیستی هاواری منداڵان و خەڵكی سڤیل و بێ تاوان نەبن.