سەماحەتی حەكیم لەگەڵ بالیۆزی پاكستانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و هەماهەنگی كردنی هەڵوێستەكان لەڕووی ئیسلامی تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی 2023-11-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئەمجەد عەلی كرد بەبۆنەی نزیكبوونەوەی تەواوبوونی كاتی سەرۆكایەتی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق، سەماحەتی هیوای سەركەوتنی لە وێستكەی دیپلۆماتی داهاتووی خواست و هیوای خواست كە شوێنگرەوەی ئەویش لەسەر هەمان كاروانی سەركەوتوو لەعێراق كاربكات، دووپاتیشی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و پاكستان لەبەر ئەوەی هەردوو وڵات سەنگێكی باشیان لە جیهانی ئیسلامی و مێژووێكی گەورە و بەرژەوەندی زۆریان لەگەڵ یەك هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر هەماهەنگی كردن لە هەڵوێست لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیدا.
سەبارەت بەدۆخی فەلەستین، سەماحەتی حەكیم داوای دووپات كردەوە بۆ هەمووان كە دەبێت بەرپرسیارێتی لەبەردەم ئەو قەیرانە مرۆییە بەهۆی بۆردومانی مەكینەی بۆردومانی دڕندانەی ئیسرائیلی لە ئەستۆ بگرن، داواشی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد كە یەك هەڵوێست و یەك گوتاریان هەبێت سەبارەت بەوەی لە غەزەی ئابڵوقە دراو ڕوودەدات.