سەماحەتی حەكیم .. هەموو لە پاراستنی ئەو سەقامگیری بەرپرسیارن كە بە مەینەتی و ڕشتنی خوێنی شەهیدان هاتوەتە دی
لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-11-1 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتج كەوت و لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرا، هەروەها باس لە ئامادەكارییەكان كرا بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێگە و شكۆی ئاسایی خۆیان لە سیستەمی نا مەركەزی عێراقی بگەڕێننەوە.
سەماحەتی ئەستۆی بەرپرسیارێتی ئەو سەقامگیرییەی بەدەستهاتوە خستە سەر هەمووان و گوتیشی ئەو سەقامگیرییەی بەدی هاتوە بەرهەمی كاروانێكی درێژی مەینەتی و ڕژانی خوێنی شەهیدانە كە بۆ ئازادی وڵات و پاڵپشتی ئەزموونی دیموكراتی پێشكەشكراوە.
سەبارەت بە قەیرانی فەلەستین سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت كردوە سەربارزییەكان بوەستێنرێن و دەروازە سنوورییەكانیش بكرێنەوە بۆ ئەوەی كاروانەكانی هاوكاری بچێتە ژوورەوە، گوتیشی بەها و یاسا نێودەوڵەتییەكان كەوتنە خوارێكی وا كەوتە خوارەوە كە بێ وێنە بێت، دوای ئەوەی خاوەنەكانی بێ دەنگیان بەرامبەر ئەو هەموو تاوان و قەسابخانانە هەڵبژارد كە دەرهەق منداڵان و ژنان و گەلێكی بێ چەك ئەنجامدرا.