سەماحەتی حەكیم : بڕیاری ئاشتی و شەڕ لە دەستەڵاتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانە لەبەر ئەوەی ئەو لایەنی تەشریعی و نوێنەری بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراقە
لەگفتەگۆیەكدا لەگەڵ سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی دەستپێكی شاڵاوی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە هاوپەیمانێتیەكە و سەرجەم قەوارەكانی دیكەش كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ هەمووان خواست و داوای كرد ڕكابەری لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردنەكان بۆ خزمەتگوزاری بێت.
سەبارەت بە دۆخی فەلەستین، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتیەكانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و جەختیشی كردەوە كە پابەندبوون بە دەستووری عێراقی یە بۆ ئەوەی دیاری بكرێت سەبارەت بە شەڕ یان ئاشتی، دووپاتیشی كردەوە كە هەموو دەستەڵاتە تایبەتەكان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت لەبەر ئەوەی ئەو لایەنی تەشریعی یە و نوێنەری بەرژەوەندییەكانی گەلە.