سەماحەتی حەكیم .. بەئامانجكردنی غەزە هەموو مەرجەكانی تاوانی جینۆسایدی تێدایە
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد شەری سەر غەزە ڕابگیرێت و ڕوونیشی كردەوە كە بەئامانجكردنی غەزە هەموو مەرجەكانی تاوانی جینۆسایدی تێدایە، هەروەها لە تویتێكدا سەماحەتی سەبارەت بە ڕووداوەكانی غەزە لە 2023-10-31 گوتیشی " زۆر بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەوە دەكەین كە گەلی فەلەستینی ستەملێكراو لە قەسابخانەی دڕندانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە كە دواترینیان ئەو تاوانە بوو كە قەوارەی ئیسرائیلی ئەمرۆ لە كامپی جەبالیا ئەنجامی دا، كاتێك ماكینەی سەربازی دڕندانە و بەئنقەست بەشێوەیەكی تەواو لەگەڕەكێكی دا كە خەڵكی سڤیلی تێدابوو، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر بوونە قوربانی كە زۆرینەیان لە مندالان و ئافرەتان بوون.
سەماحەتی گوتیشی " ئەوەی لە كەرتی غەزەی ئابلوقەدراو ڕوودەدات لە بۆردومانی دەریایی و وشكانی و ئاسمانی بە بەكارهێنانی چەكی قورسی وەك بۆمب و مووشەكی فسفۆری كە بەشێوەیەكی نێودەوڵەتی قەدەغەكراوە، تاوانێكی جینۆاسید و كوشتنی بەكۆمەڵە و هەموو مەرجەكانی ئەوەشی تێدایە، بەپیی پەیماننامە نێودەوڵەتی متمانە پێكراو، لێرەش نابێت قەوارەی داگیركەر لە سزادان ڕزگاری بێت بەپێی ئەو پێوەرەی خۆی، بۆیە پێویستە وڵاتان بێنە نێو بابتەكە و دژی ئەو كارەساتانە بوەستێنن كە دژی بوونە و كوشتنی بە پرۆگرامە و بەهەموو شێوەیەك ژیان دەكاتە ئامانج.