• سەماحەتی حەكیم داوای یەكبوونی فەیلییەكان دەكات بۆ ئەوەی قەوارەكەیان بپارێزن

    2023/ 11 /01 

    سەماحەتی حەكیم داوای یەكبوونی فەیلییەكان دەكات بۆ ئەوەی قەوارەكەیان بپارێزن

    لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك پێكهاتەی فەیلی بەسەرۆكایەتی شێخ ئەسەد الله فەیلی سەرۆكی پێكهاتەی كوردە فەیلییەكان  لەرۆژی 30-10-2023 ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان كرد كە فرمێسك و خوێن تێكەڵ بوو، لەبەر ئەوەی ئەو پێكهاتەیە لەلایەك بەهۆی ئینتمای نەتەوەیی كرا بە ئامانج لەلایەكی دیكەش بەهۆی ئینتمای بۆ ئەهلی بەیت (سڵاویان لێ بێت)، داواشی كرد كە فەیلییەكان یەكڕیزبن و خوێندنەوە بۆ ڕابردوویان بكەن، كە چەندین مافیان  فەوتا كاتێك دەنگەكانیان پەرتو پەروازە بوو، ڕوونیشی كردەوە كە خواستی تاكە كەسی نابێت لەسەر حسابی قەوارەكە و بەرژەوەندی ڕۆلەكان و نوێنەرایەتی سیاسی بێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە لە خواستی گشتی تێبگەن و لە گۆڕەپان نزیك بن بۆ ڕازیكردنی بەشداری لە دەنگدان بكەن و دەنگ بە كەسی شایستە و كارامە و پاك و بەتوانا بدەن تا بتوانێت بەرپرسیارێتیەكە لە ئەستۆ بگرێت.

    Related News