سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆككۆمار دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پتوكردنی سەقامگیری وڵات تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی 2023-10-30 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە فەخامەتی دكتۆر عەبولەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق كرد، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە كرا بۆ ئەوەی بكرێتە سەقامگیرییەكەی بەردەوام و هەمیشەیی.
سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ كەیسی فەلەستین دووپاتكردەوە و داوای كرد لەگەڵ فەخامەتی سەرۆككۆمار كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەستاندنی ئەو قەسابخانانە و تاوانانە لەئەستۆ بگرێت و بیوەستێنێت تا كاروانی هاوكاری بچێتە ئەوێ و كۆتایی بە دوو ڕوویی لە سەیركردنی بابەتەكان بهێنرێت.
هەورەها دووپاتكرایەوە كە دەبێت هەڵبژاردنەكان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت لەبەر ئەوەی كاریگەری لەلەسەر گەڕانەوەی نا مەركەزییەت لە سیستەمی سیاسی هەیە و دەكرێت تواناكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر شارەكان دابەش بكرێن.
سەماحەتی داواشی كرد ڕكابەری لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری بێت و دوور بێت لە پاڵ پاڵێنێ و یەكتر شكاندن و جەختیشی كردەوە كە گفتوگۆ دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێم پەیڕەوی بكرێت و گوتیشی دەستوور دەبێت بەهەند وەربگیرێت لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هەمووانی تێدا پارێزراوە و بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی وگشتی یە.