سەماحەتی حەكیم پاراستنی لاوان لە ڕێگا لادان بیرۆكەی خراپ دووپات دەكاتەوە
لەرۆژی 2023-10-30 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی بزووتنەوەی لاوانی گۆڕان كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان ڕۆلی لاوانی لە قۆناغی داهاتوو و ئەركی سەرشانی لاوانی لە گۆڕانكاری كردن لەگەڵ ئامادەبووان خستە بەر باس و لێكۆڵینەوە، بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق پارێزراو بێت و ئەوەش بچێتە قۆناغی گەشەسەندنی بەردەوام.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق كۆمەڵگەیەكی لاوانە و ئەوەش چانس و ڕكابەرییەكە بۆ ئەوەی تواناكان بقۆزنەوە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە لاوان پارێزراو بن لە شەپۆڵی لەڕێگا لادان و بیرۆكەی خراپ كە ڕوویان لە كۆمەڵگەی ئێمە كردوە.