• سەماحەتی حەكیم.. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوالێكراوە كە بەدوو پێوەر سەیری قەیرانی فەلەستینی نەكات

    2023/ 10 /28 

    سەماحەتی حەكیم.. كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوالێكراوە كە بەدوو پێوەر سەیری قەیرانی فەلەستینی نەكات

    لەچوارچێوەی دیداری لەگەڵ سەركردەی ڕێكخستنەكانی حیكمە لە پارێزگای بەغدا، ڕۆژی هەینی بەرواری 2023-10-27 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئەوانی كرد بەهۆی ئەو وورە بەرزەی پیشانیان داوە، داواشی لێكردن كە زیاتر هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی خزمەتی نیتشمان و پرۆژەكەیان بكەن، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ كەیسی فەلەستینی مافی گەلەكەی بۆ دروستكردنی وڵاتی خۆی و بەدستهێنانی مافەكانی پیشانداو، وەستاندنی ئەو تاوان و قەسابخانانە و بۆردومانە دڕندانەی سەر غەزەشی خستە ئەستۆی كۆمەڵگای كۆمەڵگای نێودەولەتی.

    سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی چیتر بە دوو ڕوویی و دووپێوەری مامەڵە لەگەڵ ناونیشانەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربرین نەكرێت، گوتیشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوالێكراوە كە هەڵوێستێكی ڕوونی هەبێت سەبارەت بەو ناونیشانانە لەكاتێكدا رۆژانە هەموو ساتێك لە غەزە مافەكان پێشێل دەكرێت بۆیە دەبێت لەو جۆرە پێورانە دوور بن كاتێك مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ دەكرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پرۆژەی ناوەنگیری و بێ لایەنی سەركەوتوو بێت، ڕوونیشی كردەوە كە گەشەپێدانی عێراق و دابین كردنی خۆش گوزەرانی گەلەكەی پەیوەستە بە بێ لایەنی و ناوەندگیری ، گوتیشی پێویستە ئەو سەقامگیرییەی لە عێراق بەجدی هاتوە بەردەوام بێت و هەوڵ بدرێت بكرێت بە سەقامگیرییەكی بەردەوام.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر سەركردەكانی ڕێكخستن كە ئامانجەكانیان دیاری بكەن بۆ ئەوەی نەكەونە ململانێ و بەرنگاربوونەوە لەگەڵ لایەنی دیكە و بۆ ئەوەی ڕكابەریكردنییان بۆ خزمەتی ولات و پڕۆژەكەیان بێت.

    Related News