• سەماحەتی حەكیم داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات ئەو قەسابخانانە بوەستێنن كە بەرامبەر گەلی فەلەستین دەكرێت و سەركەوتن بۆ مرۆڤایەتی بێت و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەكان بگیرێت

    2023/ 10 /26 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات ئەو قەسابخانانە بوەستێنن كە بەرامبەر گەلی فەلەستین دەكرێت و سەركەوتن بۆ مرۆڤایەتی بێت و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتیەكان بگیرێت

    لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-10-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ئێریك شۆفالیی باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد و لەگەڵ بەڕێزین باسی دۆخی سیاسی عێراق و و ناوچەكە كرا بەتایبەتی دۆخی فەلەستین، سەماحەتی گوتی پێویستە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە پێگەی شەڕەكە فراوانتر نەكرێت و داواشی كرد هاوكاری مرۆیی بە غەزە  بگات و بۆردومانی رۆژانەی خەڵكی سڤیل و بێ تاوانیش ڕابگیرێت، دووپاتیشی كردەوە كە گەلی فەلەستینی وەك گەلانی دیكەی ئەو جیهانە مافی ئەوەی هەیە بە شكۆمەندی لەنێو سنووری خاكەكەی خۆی ژیان بەسەر بەرێت.

    سەماحەتی بەرپرسیارێتی وەستاندنی ئەو قەسابخانانەی داگیركەری ئیسرائیلی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن، خستە سەر ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەركەوتن بۆ ئەوەی ماوە لە مرۆڤایەتی و بۆ ئەو یاسا نێودەوڵەتیانەی لەپێش چاوی هەمووان پێشێل دەكرێن.

    Related News