سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاندێكی نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان و پالپشتی فەلەستینی تاوتوێ كرد
لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-10-25 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز ئیبراهیم عەزیزی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەمن و بەرگری بوو، لەم دیدارە هەردوو لا بیروڕایان سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و چۆنیەتی پێشخستنی بەپێی بەرژەوەندی هەردوو وڵات كرا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق پاڵپشتی كەیسی فەلەستین دەكات و هەڵوێستی هەموو پێكهاتەكانیش بەرامبەر مافی فەلەستین لە ژیان و دروستكردنی دەوڵەت و كیانی خۆی یەك هەڵوێستە، سەماحەتی گوتیشی كە پێویستە ئەو دەستدرێژییانە بوەستێنرێن و خەڵكی سڤیلیش پارێزراو بن و هاوكارییە مرۆییەكانیش بە زووترین كات بگات، هەروەها ئەستۆی ئەوەی خستە سەر كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەوەی كە بەرپرسیارە لە ڕێگا دان بە خوێنڕشتن و كوشتنی مندالان و ژنان و پیرەكان لەڕێگەی ماكینەی سەربازی كە قەوارەی سەهیۆنی بەرامبەر خەڵكی بێ چەك و بێ تاوان بەكاری دەهێنێت.