سەماحەتی حەكیم چاوی بە باپیر دەكەوێت و گرنگی پاراستنی سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەكان دووپات دەكاتەوە
لە رۆژی 2023-10-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شێخ عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵەی ئیسلامی كوردستانی كەوت، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها باسی تازەترین ڕووداوەكانی فەلەستینی داگیركراو كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەردەوامبوون لەنێوان هێزە سیاسییەكان و گفتوگۆ هەبیت بەتایبەتی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەموو لایەنەكان، هەروەها بەرپرسیارێتی پاراستنی سەقامگیری ئێستای خستە سەر ئەستۆی هەمووان و گوتیشی كە ئەوە لە ئەنجامی ئەو قوربانییانەی گەلی عێراق هاتوتە دیكە بەهەموو پێكهاتەكانی پێشكەشیان كردوە.