سەماحەتی حەكیم یەكڕیزی بۆ هەموو پێكهاتەكان پێویستە بۆ ئەوەی پێگە و مافەكانی پارێزراو بێت
لەرۆژی 2023-10-22 بەڕێز عەمارحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز رەعد جەبار ئەلخەمیسی سەرۆكی دیوانی وەقفی مەسیحی و ئێزیدی سائیبەی مەندائی و شاندی یاوەری كەوت، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە سەردانانە گرنگی زۆری هەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەموو پێكهاتەكانی عێراق، هەروەها گوتیشی دیدی ئێمە بۆ پێكهاتەكان ئەوەیە كە ئەوە بەشداری لە باشكردنی كوالیتی كۆمەڵگای عێراقی دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر بەشداری كردن لە بنیاتنانی عێراق و
ووپاتی كردەوە كە یەكڕیزی پێكهاتەكانی گەلی عێراق ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی پێكهاتەكان و پاراستنی پێگە و مافەكانیان.