سەماحەتی حەكیم .. هەڵوێستی مەرجەعیەی ئاینی درێژەی هەڵوێستەكانی مەراجیعە مەزنەكانمانە لە پالشتی كەیسی فەلەستین و سەركەوتنی گەلی فەلەستینی
لە میوانخانەی شێخ خزیەر ئەحمەد ئال سنجاری ئەلعامری، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-10-20 چاوی بەكۆمەڵێكی زۆر لە شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی هۆزی ئەلبوعامری بەڕێز و چەند شێخ و كەسایەتی ناوچەی سویبی خوارووی بەغدا و چەند هۆزێكی دەرەوەی نیشتمانی خۆشەویست كەوت، بەڕێز حەكیم لەم دیدارەدا باسی لە ڕووداوەكانی فەلەستین كرد و ڕوونی كردەوە كە ئەوە كەیسی عەرەب و موسڵمانان و مرۆڤایەتییە لە هەموو شوێنێكدا، هەروەها گوتی ئەو تاوانانەی ئەنجام دراون ناچیتە هیچ قاڵب و چوارچێوەیەك، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی سەبارەت بە دوو ڕوویی لە تێگەیشتنی ئازادی و مافی دەربڕین و مافی مرۆڤ.
سەماحەتی دووپاتی كردوەوە كە ئەو داپۆشینە نێو دەوڵەتییەی كە تاوانەكانی داگیركەری پێ پەردەپۆش دەكرێت، ئاماە دەكات كە ڕێكەوتنێك لەنێوان هەندێك ووڵات و داگیركەری ئیسرائیلی هەیە، ئەوان فەلەستینیەكانی غەزە لەدەروەی بازنەی مرۆڤایەتی هەژمار دەكەن، هەروەها سەركۆنەی خۆی و سەرسوڕمانی خۆی دەبڕی بەرامبەر بێ دەنگی جیهان لەسەر بڕینی خۆرام و ئاو و كارەبا و داودەرمان و سووتەمەنی لە نزیكەی دوو ملیۆن مرۆڤ، كە ئەوەش جیۆسایدی بە كۆمەڵە بەرامبەر گەلێكی بێ چەك ئەنجام دەدرێت.
سەماحەتی ئاماژەشی كرد بە بەڵێنی قورئانی پیرۆز بەوەی كە مەكر و فێڵی خراپ یان بەم زوانە یان لە داهاتوو ئەوان دەگرێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە هاواری مندالان و ئافرەتان و زوڵم لێكراوان وەك نەفرەتییەك بەدوای تاوانبارانی دەكەوێت، گوتیشی هەڵوێستی مەرجەعیەی ئاینی هەمیشە پاڵپشت و هاوپەیمان بووە لەگەڵ كەیسی فەلەستینییەكان و ئەوەش درێژەی هەڵوێستەكانی مەراجیعە مەزنەكانە لە پاڵپشتی فەلەستین و سەركەوتنی گەلەكەیدا.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەو هاوسەنگییەكان گۆڕاون، ئەو فەلەستینیەی ئێستا وەك پێشتر نەماوە بچێت خۆپیشاندان بكات و بە بەرد شەڕ بكات، هەروەها هۆشداری دا لەمەڕ سیناریۆی بەتاڵكردنی غەزە لە خەڵكەكەی، گوتیشی ئەو پلان گەر بكرێت ئاسانترە بۆ ناوچەی دیكە بكرێت وەك بەرەی رۆژئاوا و قودس بۆ ئەوەی كەیسی فەلەستینی بەكۆتا بێت و ببێتە كەیسی گەلێكی بێ خاك.
لەسەر ئاستی عێراقی سەماحەتی سروشتی گۆڕانكارییەكانی كە رووبەڕووی عێراق بوەتوە باسكرد و جەخت كردەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ مێژوو بۆ ئەوەی دەستكەوتەكانی ئێستا و پلانەكانی داهاتوو بزانین، گوتیشی عێراق چەندین ڕكابەری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی تێپەڕ كردوە، هەموو ئەوانەش دەكرا ببنە هۆكاری تێكشكانی دەوڵەتێك ، سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەری ئەمرۆ ڕكابەری خزمەتگوزارییە، لەبەر ئەوەی پاشەكشەی ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی وا دەكات خزمەتگوزاری لەسەروی ڕیزبەندی كارە گرنگەكان بێت، داواشی كرد بەشێوەیەكی فراوان و بە ئەكتیڤی بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجوەن پارێزگاكان بكەن، جەختیشی كرد كە ئەو هەڵبژاردنە شتێكی تازەیە لە ماوەی 10 ساڵ شتی وا بوونی نەبووە، بەمەش ڕژێم فەلسەفەی نا مەركەزییەت جگە لە باشی دۆخی دارایی وبوونی پارە، و بەرقەرار بوونی بودجە چانسێكی گەورەیە بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەپارێزگاكان زۆر باشتر بكرێت و پویستە دابەشكرنەكەش دادپەروەرانە بێت، لە كۆتایشدا سەماحەتی باسی ئامارەكانی زیاد بوونی ژمارەی دانشتوانی كرد و سروشی ئەو كۆمەڵگەیەی خستە ڕوو كە زۆرینەی زۆر لاوەكانن.