• سەماحەتی حەكیم .. رۆژئاوا زۆر بە دووڕوویی مامەڵە لەگەڵ كەیسی فەلەستینی دەكات و سەرمان سوڕمایە لەو ناونیشانە بریسكەدارانەی ئەوان كە باسی ئازادی دەربڕین و مافی مرۆڤ دەكات

    2023/ 10 /21 

    سەماحەتی حەكیم .. رۆژئاوا زۆر بە دووڕوویی مامەڵە لەگەڵ كەیسی فەلەستینی دەكات و سەرمان سوڕمایە لەو ناونیشانە بریسكەدارانەی ئەوان كە باسی ئازادی دەربڕین و مافی مرۆڤ دەكات

    لە رۆژی هەینی پبرۆز لە رۆژی 2023-10-20 لە میوانخانەی  شێخ عبد ئەلحوسێن زبون ئەلموحەمەداوی و بە ئامادەبوونی شێخ شەلال فالح ئەلسەهیود، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئەلبو محەمەد شێخەكانی ناوچەی ناحیەی جسر كەوت، لەم دیدارەدا باس لە مێژووی دروورودرێژ و هاوبەشی لەگەڵ ئەوان كرد سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی دەوڵەتی تازە.

    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە مامەڵكردنی ڕۆژئاوا لەگەڵ كەیسی فەلەستینی دووڕووی هەیە سەبارەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی ڕا دەربڕین، گوتیشی رۆژئاوا بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسە دەكات كە قورئانی پیرۆزی سووتاند وەك ئەوە بێت كە خاوەن ڕاوبۆچوون بێت، لەكاتێكدا ئەو كەسە سەركوت دەكات كە پاڵپشتی فەلەستین بكات و داوای ڕاگرتنی ئەو قەسابخانانە دەكات.

    سەماحەتی حەكیم سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو مامەڵەی ڕۆژژاوا لەگەڵ ڕووداوی نەخرشخانەی ئەلمعمەدانی كرا و كە چۆن بەدوای سیناریۆیە ئیسڕائیلییەكە چوون بێ ئەوەی لێی ورد بنەوە، گوتیشی ڕێژەی ئەو بۆمب  و تەقینەوە و خەستی ئاگرەكەی و هێزی تێكدانی هەموو ئاماژەن كە سوپای داگیركەر ئەو كارەی كردوە، گوتیشی سیاسەتی بڕینی ئاو و كارەبا و دەرمان و خۆراك ئەوەمان بیردەهێنێتەوە كە ئیمام عەلی (سڵاوی لێ بێت) لەگەڵ كەسەكانی لە ڕوودای كەربلا تووشی هات، ئەوهەڵوێستانەش جێی سورسوڕمانن كە چۆن بە شەو و رۆژێك  ئەو هەموو ناونیشانە هاتنە كایەوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە زوڵم لێكردن وەك بۆمبێكی ئەتۆمی وایە، بەڵێنی خوداییش دەڵێت مەكر و فێڵی خراپ شەر و نەهامەتی و كوشتن نەفرەتی بۆ ئەوانە دەهێنێت كە دەیكەن جا ئێستا بێت یان دواتر بێت، ڕوونیشی كردەوە كە مەرجەعیەتی ئاینی باڵا ڕێرەوێكی سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسی فەلەستین كە سەركەوتن بۆ زڵوڵملێكرانی فەلەستینییەكانە لەگەڵ داوای مافی خۆی بە دروستكردنی دەوڵەتی فەلەستینی و هاوپەیمانێتی كردن.

    سەرۆكی ڕەوتی حیكمە گوتیشی كە پێشنگییەكانی ئەو قۆناغە باس لە خزمەتگوزاری دەكات ئەویش دوای ڕۆیشتنی ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ، جەختیشی كرد لەسەر قۆستنەوەی بوونی پارەی زۆر بۆ ئەوەی حكومەتی خۆجێی ئەكتیڤ هەڵبژێرین تا بەباشی و دادپەروەرانە چاودێری دۆخەكە بكات و پارەكانیش بە دادپەروەرانە بەسەر پڕۆژەكان دابەش بكات لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆژانە گەر ئەنجامدرا ئەوە هەنگاوێكی گەورە دەبێت لەپێشكەوتن لەهەردوو بواری خزمەتگوزاری و ڕێگاوبان.
    سەماحەتی گوتیشی عێراق ئەمرۆ لەگەڵ قۆناغەكانی پێشوو جیاوازی هەیە، لەبەر ئەوەی ئێستا پێگەی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەكە گەڕاندوەتەوە و جەختیشی كردەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی گەشبینی و بەشداری كردنی ئەكتیڤ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

    Related News