• سەماحەتی حەكیم پێشنیاری سندوقێكی هاوبەش نێوان حكومەت و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات بۆ بەردەوامبوونی پاڵپشتی لەكاتێكی دیاری كراو كە لەسەری ڕیكەوتوون

    2023/ 10 /19 

    سەماحەتی حەكیم پێشنیاری سندوقێكی هاوبەش نێوان حكومەت و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات بۆ بەردەوامبوونی پاڵپشتی لەكاتێكی دیاری كراو كە لەسەری ڕیكەوتوون

    لە میانەی چاوپێكەوتنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق  لە رۆژی 2023 -10-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕۆڵی ئەو ڕێكخراو و ئاژانسانەی لە پێشكەشكردنی هاوكاری بەرز نرخاند، بەتایبەتی ئەوە لە كاتێكدا دێت كە ڕۆژی نێودەوڵەتی و ناونیشانەكانی مرۆڤایەتی و هاوكاری لە خۆیەوە گرتوە و پێشنیاری كرد كە سندوقێكی هاوبەش نێوان ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و حكومەتی عێراقی هەبێت بۆ ئەوەی كارەكانی هاوكاری لەكاتێكی دیاری كراو كە لەسەر ڕیكەوتوون بەردەوام بێت،  لەهەمان كاتیدش داخی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو بێ دەنگییە نێودەوڵەتییەی بەرامبەر ئەو دۆخە هەیە كە لە فەلەستین ڕوودەدات، ڕوونیشی كردەوە كە مرۆڤایەتی بەش بەش ناكرێت لەنێوان مرۆڤێك لەگەڵ مرۆڤێكی دیكە و گوتیشی بە ئامانج كردنی نەخۆشخانەكان كارێك لە  كاتی هەموو شەڕ و كێشەكان جێی سەركۆنە و ڕەت كردنەوەیە.

    سەماحەتی ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی عێراق كرد كە لە مێژوو و شارستانیەت و ڕۆڵەكان و پێگەی جوگرافی هەڵقوڵاوە  لە ناوەڕاستی یاریزانە گەورەكانی ناوچەكەدا، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق چەندین گۆڕانكاری و وەچەرخانی گرنگی بەسەربردوە لە قۆناغی دیكتاتۆرییەت  بۆ قۆناغی كەوتنی و دورتسبوونی قۆناغی دیموكراتی ڕووونیشی كردەوە كە ئەو ئەزموونە دیموكراتیەی عێراق بە زۆر لێك تێنەگەیشتن تێپەڕ بووە كە ئەوەش هەرای زۆری لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیسلامی لێكەوتوەتەوە، هەروەها ڕووبەڕووی زۆر كاری شەیتانی و گۆڕینی ڕاستیەكان هاتوەتەوە وەك گەورە كردنی خاڵە نەرێنیەكان و چاوپۆشین لە كارە ئەرێنی و باشەكان وەك ئاڵوگۆركردنی ئاشتیانەی دەستەڵات.


    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە سروشتی ئەو تیرۆرەی عێراقی بە ئامانج كرد كلكی ئەند ئەجیندایەك بوو كە ئاسانكاری بۆ كرابوو هەروەها بەباشی مەشقی پێكرابوو و پارەی پێدرابوو و لە ڕووی سیاسی و ڕاگەیاندنیش پاڵپشتی دەكرا، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو ئەزموونەی عێراق چارەنووسێكی چوارەمی بۆ سەرۆكەكان هێنایە كایەوە، پێشتر سەرۆكەكان لە عێراق ڕووبەڕووی كوشتن و زیندانی و دوور خستنەوە یان مانەوە لە دەستەڵات دەبوونەوە، بەڵام ئەمرۆ سەرۆك دەستەڵات بەوەی دوای خۆی دەدات و بەشێوەیەكی ئاساییش ژیانی رۆژانەی خۆی دەباتە سەر، گوتیشی خاڵە بەهێزەكانی عێراق زۆر زیاترە لە خاڵی لاواز و خاوی وسستی لە بەڕێوەبردن.


    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی كۆمەڵگەی عیراقی و رێژەی لاوان كرد، دووپاتیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دروست بووە بۆ ئەوەی ببێتە پردێك بۆ ئەوەی خەم و ئاواتەكانی خۆیان دەربڕن و خوساتەكانیان لە وەرگرتنی پۆست و پایە لە دام ودەزگایەكانی دەوڵەت و هەروەها وەرگرتنی پۆستی باڵا لە ڕەوتی حیكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و دام و دەزگاكانی دیكەش، ستایشی ئەزموونی دەزگایی حەكیمی نێودەوڵەتی و ئەو خزمەتانەی لە ڕووی مرۆیی و فێربوون كرد كە لە ڕێگەی قوتابخانە و پەیمانگەكان دابین كراون.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەشی كرد كە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی دووچاری عێراق هاتوون وەك ڕووبەڕووبوونەوەی كەش و هەوا و گۆڕانكارییەكانی لەبەر ئەوەی عێراق گۆڕانكارییەكی تۆكار كردوە كە دەیخاتە یەكێك لەو دەوڵەتانەی زۆرترین گۆرنكاری بەخۆیەوە ببینێت و كاریگەری بەسەر بێت، لێرەش ستایشی حكومەتی كرد كە هەوڵ دەدات كاریگەرییەكان كەم بكاتەوە، گوتیشی سروشتی كەمی ئاوی گونجاو بۆ خواردنەوە و زۆری ڕێژەی كۆچكردنی خەڵك لە گوندەوە بۆ شار ڕكابەرین و داوای كرد یارمەتی عێراق بدرێت بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری وەربگرێت و وەبەرهێنانیش زیاتر هان بدرێت.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەرنامەی حكومی بەرنامەیەكی گرنگ و پڕهیوایە هەروەها چەندین ڕێڕەوی بۆ جێبەجێكردن و چاودێری ئاستی جێبەجێكردنی لەلایەن لیژنەی تایبەت هەیە، ئەوەش دیاردەیەكە پێشتر نەبووە، هەروەها جەختی لەسەر چاكسازی كارگێری كرد، داواشی كرد ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان یارمەتی دەر بن لە بەنیاتنانی دامودەزگایەكان و مەشقیش بە تاقمە كارگێڕیەكان بكەن، داواشی كرد ڕێكخراوەكان دەستكەوتەكانی خۆیان و پانتایی كارەكانیان بخەنە ڕوو هەروەها بە دادپەروەرانە كار و پرۆژەكانیان دابەش بكەن، جەختیشی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی ئییو ڕێكخراوانەی كاركردنی ڕاستەقینە ئەنجام دەدەن و دستكەوتیان دیارە.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە، پێشمان وایە قسەكردن لەسەر گەندەڵی هەر خۆی لە گەندەڵی گەورەترە، جەختیشی كردەوە لەسەر چارەسەركردنی سیستەمی بانكی وەك مەرجێكی سەرەكی بۆ پێشكەوتنی گەشەپێدان، هەروەها هۆشداری دا لەسەر مادەی هۆشبەر و داوای كرد چارەسەر بكرێت و بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت لەبەر ئەوەی ڕكابەرییەكە لە تیرۆر مەترسیدارترە، هەورەها داوای چارەسەری بیرۆكەی توندڕەوی و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و تەواوكردنی كاری تەشریعی و داهاێنانی یاسا پێویستیەكانی بۆ قەیڕانی سیاسی كرد، سەماحەتی داوای كرد هاوكاری بكرێن بۆ پەیڕەوكردنی سیستەمی فیدرالی و قسەكردن لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی سامانەكان و بەڕێوەبردنی، هەروەها ئاماژەی كرد كە پێوستە ناكۆكیە سنووریەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نەمێنێت، ئەویش لەڕێگەی گفتوگۆ كردن، هەروەها پێشنیاری كرد كە سندووقێكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی عێراق و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان دروست بكرێت ببۆ بەڕێوەبردنی دۆسێی تەمویل كردن لەكاتێكی دیاری كراو، هەروەها هۆشداری دا كە نابێت بەیەكجار پالپشتی لەسەر عێراق لابدرێت،  گوتیشی پێویستە ئەو پالپشتیە بۆ ئەوە بێت كە وابكرێت ئەو دام و دەزكایانە لەكەڵ پێشكەوتنی كارگێڕی و تەكنەلۆژی ئیستا برۆن، لە كاتێكدا پێویستە كامڵبوون لەنێوان ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و حكومەتی عێراقی هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی گەلی عێراق بكرێت.

    Related News