• سەماحەتی حەكیم بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی ..پاڵپشتی مافی گەلی فەلەستینی دەكەین بۆ ئەوەی مافەكانی وەرگرێت و دەوڵەتی خۆی هەبێت

    2023/ 10 /17 

    سەماحەتی حەكیم بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی ..پاڵپشتی مافی گەلی فەلەستینی دەكەین بۆ ئەوەی مافەكانی وەرگرێت و دەوڵەتی خۆی هەبێت

    لەڕۆژی 2023-10-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی ل بەڕێز رۆحی فەتووح سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی و شانجی یاوەری كەوت، لەم دیدارە باس لە پێشهات و دۆخی فەلەستین و كەرتی غەزە كرا، سەماحەتی پاڵپشتی خۆی دووپات كردەوە بۆ بەرگری كردن لەخۆی و بۆ گەڕاندنەوەی مافە ڕەواكانی و بۆ دروستكردنی دەوڵەتی خۆی و وەرگرتنەوەی زەویەكانی، هەروەها سەركۆنەی ئەو بێ دەنگیە نێودەوڵەتیەی كرد بەرامبەر ئەو قەسابخانانەی ڕوو دەدەن، ئەستۆی پاراستنی گەلی فەلەستینیشی خستە سەر كۆمەڵگای نێودەولەتی بەهۆی ئەو جینوسایدەی بەرامبەر فەلەستینییەكان دەكرێت.

    سەماحەتی داواشی كرد هەموو دەروازەكان بكرێنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی و پزیشكیەكان بگەن و ڕوونیشی كردەوە كە گەلی عێراقی پاڵپشتی كەیسی فەلەستین دەكات و بە كەیسی نمرە یەك لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیسلامی هەژمار دەكرێت، دواتر باسی هەڵوێستەكانی مەرجەعیەی ئاینی پیرۆزی بەدرێژایی مێژوو كرد سەبارەت بە پاڵپشتی فەلەستین و گەلەكەی و گوتیشی مەرجەعیەتی ئاینی باڵا نەخشە ڕێگایە بۆ ئەوەی ئەو قەیڕانە چارەسەر بكرێت.

     

    Related News