• سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پەیڕەوی كردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان عێراق و كوێت

    2023/ 10 /17 

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پەیڕەوی كردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان عێراق و كوێت

    لەرۆژی 2023-10-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تاریق عەبدوڵڵا فەرەج باڵیۆزی كوێت لە عێراق و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و ڕووداوەكانی ناوچەی عەرەبی كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرقەرار بێت و پێویستە زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جرە كێشە هاوبەشانە بكرێت.
    سەبارەت بە دۆخی فەلەستین، سەماحەتی حەكیم داوای خۆی بۆ كۆمەڵگای نێو دەەوڵەتی دووپات كردەوە كە ئەو قەیڕانە مرۆییە لەئەستۆ بگرێت ئەوەی لە كەرتی غەزە ڕوودەدات، داواشی كرد بە زووترین كات كردە سەربازییەكان ڕابگیرێت و ڕێگا بدرێت هاوكارییەكان بچێتە ژوورەوە.

    Related News