سەماحەتی حەكیم بۆ پارستنی سەقامگیری ڕێڕەوەكان دیاری دەكات لەڕێگەی بنیاتنانی دەوڵەت و تەواو كردنی بناغەی یاسایی ڕژێمی سیاسی و نەهێشتنی گەندەڵی و پەیڕەوكردنی ساسەتێكی دەرەكی هاوسەنگدا
لەدووەمین كۆنگرەی خولی دووەمی دەستەی گشتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كە لەرۆژی 2020-10-14 ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی تێكۆشەرانی فەلەستینی دووپات كردەوە و گوتی ئەوەی ئەنجامدراوە بەهۆی تۆڵەی خودایە بۆ گەلێكی زوڵم لێكراو و ئابڵوقەدراوكە بەداگیركردنی خاكەكەیان دەمارگیر بوون و بەهۆی بەئامانج كردنیان لە لایەن حكومەتێكی توندرەو كە هەمیشە هەوڵ دەدات گاڵتە بە هەستی فەلەستینییەكان و عەرەبەكان و موسلمانەكان بكات.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی ئەوەی پێش 7 ی تشرینی یەكەم هەبوو لەگەڵ دواتری جیاوازی هەیە، ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو كە شكۆ و باڵا دەستی قەوارەی ئیسرائیلی بە كەمترین توانای بەردەست شكا، ئەوە هاوكێشەی تازەی هێنا كایەوە، ئیسرائیل هیچی لەبەردەم نابێت تەنها دان پێدانان بە مافی گەلی فەلەستینی، داواشی كرد بە وردی بەیاننامەی مەرجەعی باڵا بخوێننەوە و بە باشی لە خاڵەكانی ورد بنەوە كە تێیدا هەموو خاڵەكانی لەسەر پیتەكان داناوە و هەموو ڕێرەوەكانیشی دیاری كردوە بۆ ئەوەی دان بە مافی فەلەستیینییەكان و گەلەكەیان بنرێت.
سەماحەتی ڕونیكردەوە كە هەڵوێستی مەرجەعیەی ئاینی درێژەی هەموو هەڵوێستەكانی مەرجەعییەكانی پێشووترە (نهێنیان پارێزراو بێت) لە مامەڵە كردن لەگەڤل كەیسی فەلەستین لەبەر ئەوەی لە پێشەنگی پێشەنگەكان دێت، ڕوونیشی كردەوە كە ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)یەكەمین كەس بوو كە فەتوای دەركرد بۆ ئەوەی زەكات بۆ پاڵپشتی كەیسی فەلەستینی بدەن، ئەوانەی دەبنە قوربانیش بە شەهید هەژمار بكرێن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە بەرنامەی تایبەت و كۆبوونەوە هەبێت لەبەر ئەوەی ئەوە كەش و هەوایەكی هاوبەشی لە نێوان ئەندامانی ڕەوتی حیكمە دروست دەكات لەوانە دەستەی گشتی، گوتیشی ئەو دیدارە و ڕاوێژكردنە بنەمایەكی ئیسلامی ڕەسەنە.
سەماحەتی پێشەنگەكانی كاری سیاسی پەیڕەوكراوی دیاری كرد و جەختی كردەوە كە دەبێت كاری سیاسی بەها و بنەمای هەبێت و ڕەوشتیش لەژێر ئەو بەرنامەیە بێت، هەروەها دەبێت پابەند بوون بە خوە كۆمەڵایەتییە ڕاستەكان هەبێت و گرنگە لەگەڵ كەیسەكانی خەڵك و گەل بین و خزمەتی خەڵكی بكەین و زوڵم زۆرداری لەسەر هەر زوڵم لێكراوێك لەم ولاتە لابەین، هەروەها پیاوی دروست لە شوێنی دروست دابنێین و كار بۆ بنیاتنانی ولات و گەشەپێدانی بكەین و دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق و گۆڕینی بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام پێویستی بە یەكبوون و دەستگرتن بە یەكگرتنی نیشتمانی و یەكبوونی خاكو گەل هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی فیتنە و پارستنی سەروەری وڵات لە پاشكۆیی دەرەكی، ئاماژەشی كرد كە سەقامگیری پێویستە بۆ پاراستنی ڕژێمی دیموكراتی و بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانەی دەستەلات لەڕێگەی هەڵبژاردن و سەروەری كردنی یاسا و پارستنی مافی هاوڵاتیان و زامنكردنی چانس بە شێوەیەك كە بۆ هەمووان هاوشێوە بێت بێ گوێپێدانە چینایەتی وشتی دیكە.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری بەردەوام پێویستە لەڕووی بنیاتنانی یاسایی بۆ ڕژێمی سیاسی تەواو بكرێت، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی كە بڕگەی دەستوورین و لە دەستوور باسكراون وەك یاسای نەوت و غاز و ئەنجومەنی یەكێتی و دادگای فیدرالی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری پێویستی بەوەیە كە ڕێگا نەدرێت زۆرینە بڕیارەكان پاوان بكەن و ڕێگاش نەدرێت كەمینە دیكتاتۆریەت دروست بكات، ناكرێت زۆرینە هەمووشت كۆنترۆڵ بكات یان كەمینە دیكاتۆری بێت، پێویستە پێكهاتەكان هاوبەش بن و نەك حزبەكان هاوبەش بن، پێشتریش هشداریمان دابوو لەمەڕ تێكەڵكردنی هاوبەشی پێكهاتەكان و هاوسەنگی سیاسییەوە.
سەماحەتی گوتیشی سەقامگیری پێویستی بە هاندانی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بە باشی لەگەڵ یەك تێكەڵ بن و بۆ ئەوەی هاوڵاتی بتوانێت بۆچوونی خۆی دیاری بكات و دەنگەكەی بەفیرۆ نەدات، گرنگیشە دەستەلاتەكان و بنیاتنانی دامودەزگاكانی دەولەت و پێشخستنی دەزگای كارگێری دەوڵەت و ڕیزبەندی وەزیفی هەبێت و دووپاتی كردەوەش كە بەردەوامبوونی سەقامگیری پێویستی بە پابەند بوون بە یاساكان و كاڵكردنەوەی ڕۆتین هەیە، پێویستیشە كاری ئەلكترۆنی كردن بچێتە دام ودەزگاكانی دەوڵەت و بڕوای سەربازی بنیات بنرێت و ڕۆڵەكانیش بەباشی لەنێوان دامودەزگای پەیوەست دروست بكرێت.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد بەرەنگاری گەندەلی ببنەوە و ئەو دۆسێیە لەبەر هۆكاری حزبی و كەسی فەرامۆش نەكەن و پێویستە بەامبەر گەندەڵی تێبكۆشین و جۆرێكی دیكەی لێ دروست بكەین، جەختیشی كردەوە لەسەر لێدانی سەرانی گەندەڵكارانی گەورە و گوتیشی ئەو كارە تەنها گەندەڵكارە بچووكەكان ناگرێتەوە هەروەها پلانی هەمەجۆری ئابووری و قۆستنەوەی تواناكان ڕاكێشانی وەبەرهێنەران و چارەسەركردنی بێ كاری باسی لێوەكرا.
لە دۆسێی بنیاتنانی دەوڵەت دووپات كرایەوە كە گرنگە سیاسیەتی دەرەكی بەشێوەیەك بێت كە عیراق ببێتە پردێك بۆ یەك گرتن نك گۆڕەپانێكی ململانێ، سەبارەت بەپێشەنگییەكانیش سەماحەتی حەكیم گوتی پابەنجبوون بە بەها و ڕەوشت و بەرنگاربوونەوەی بیرۆكەی خراپ لەسەر كۆمەڵگەكەمان بەرپرسیارێتیە بەرامبەر نیشتمان و نەتەوە، گوتیشی نیشتمان پەروەری هەستێكی ڕاستەقینەیە نەك دروشمێك بێت كە بگوترێت.
لەڕووی حكومیەوە سەماحەتی پاڵپشتی حكومەتی بە كارە پێشەنگەكان دانا و جەختیشی كردەو كە هەڵبژاردنە خۆجییەكان گرنگی زۆری هەیە لەبەر چەندین هۆكار لەوانە ئەوەیە كە ئەوە یەكەمیە دوای وەستانێكی زۆر كە 10ساڵی خایاند ئەوەش لەكاتێكجا دەكرێت كە توانایەكی دارایی گەورە هەیە كە بودجەی سیانی دابینی دەكات ، ئەوەش چانسێكی گەروە دەبێت بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و پێشخستنی دۆخی پارێزگاكان لەم بوارەوە، گوتیشی ئەوە یەكەمین هەڵبژاردن دەبێت كە هەمان یاسای هەڵبژاردنی هاوشێوەی هەڵبژاردنی بەرلەمانی داهاتوو دەبێت.