سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی بەنگلادیش دەكەوێت و لەگەڵی هەماهەنگی هەڵوێست لەسەر ئاستی ئیسلامی تاوتوێ دەكات
لە ڕۆژی 2023-10-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئامەدی فەزلول باڵیۆزی بەنگلادیش لە بەغدا و لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەڵوێستەكان لەسەر ئاستی وڵاتی ئیسلامی و نێو دەوڵەتی كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عیراق بەرامبەر هەمووان كراوەیە بەشێوەیەك كە سەروەری زامنكراو بێت و بەرژەوەندییەكانی بهێتە دی، هەروەها بەرپرسیارێتی ئەوەی خستە سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ ئەوەی بەرگری لە گەلی فەلەستین بكەن و لە مەینەتییەكانی كەم بكەنەوە، بەهۆی ئەو دەستدرێژییەی لەلایەن مەكینەی سەربازی ئیسڕائیلی دەكرێتە سەریەوە.