سەماحەتی حەكیم داوای گەڕانەوەی شكۆمەندانەی كۆچبەرانی پێكهاتەی مەندائی دەكات
لەرۆژی 2023-10-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ستار ئەلحلو سەرۆكی تایفەی سائیبەی مەندائی لە عیراق و جیهان، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكانی كرد بەتایبەتی دوای ئەو سەقامگیریەی عیراق لەسەر هەموو ئاستەكان بەخۆیەوە بینیوە، داواشی كرد كۆچبەرەكان بە شكۆمەندانە و بە پارێزراوی بگەڕێنەوە بەتایبەتی لە تایفەی مەندائی.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بوونی ئەو پێكهاتانە خاڵێكی بەهێزە بۆ عێراق و سەرچاوەی دەوڵەمەندی كەلتور و رۆشەنبیری عیراقە، جەختیشی لەسەر پاراستنی فرەیی كرد، دووپاتیشی كردەوە كە داوای كردوە كە فرەیی لە عێراق بە باشی بەڕێوە ببرێت و پێكهاتەكانی عێراق ببنە پردێك بۆ گەیشتن بە گەلانی ناوچەكە و هەموو جیهان.