• سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی ئەو قۆناغە دەكات بۆ ئەوەی یاسای گرنگ دەربكەن

    2023/ 10 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی ئەو قۆناغە دەكات بۆ ئەوەی یاسای گرنگ دەربكەن

    لە چاوپێكەوتنی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ڤفتوگۆی (میری) لە هەولێر بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆمی رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئاماژەی بەو قوربانیانە دا كە هەموو عراقییەكان داویانە لەپێناو بنیاتنانی ئەزموونی دیموكراتی عێراق و  دووپاتی كردەوە كە كە عێراق پێویستی بە هاریكاری و هاوبەشی هەموو ڕۆڵەكانی هەیە بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی و بەرژەوەندییەكانی بهێتە دی، هەروەها دڵخۆشی خۆی بە سەردانیكردنی پەرستگای لالس هاوبەشی كردنی برا ئێزیدییەكانی لە جەژنی بەكۆمەڵ ( الجماعیە) دەربڕی و ئاماژەی كرد بە سروشتی ئەو مەینتەتیانەی ئەو پێكهاتەیە پێیدا تێپەڕ بووە، داواشی كرد دادپەروەرانە و دوور لە بیۆكەی تۆڵە و ببنەمای تەقەشوف، هەروەها سروشتی دام ودەزگای نێودەوڵەتی حەكیمیشی ڕوون كردەوە كەلە میوانداری كردنی ئێزیدییە ڕزگار كراوەكان لە كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ مەینەتییەك كرد كە هاوشێوەیە لەگەڵ مەینەتی كچە ئێزیدییەكان كە ئەویش مەینەت كچە توركامانە شیعەكان بوو، گوتیشی كە ڕیكەوتنی سنجار دوای چەندین گفتوگۆی قووڵی لایەنە بەرپرسیار و ئەكتیڤەكان وەك حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی و نێردەی یۆنامی كراوە، دووپاتیشی كردەوە كە جێبەجێكردنی وەك خۆی نەبوو لەوەی كە لە ڕێكەوتنەكە هاتوە، لەبەر ئەوەی هەر لایەنەك بەو شێوەیە و گۆشەیە سەری ڕێكەوتنەكە دەكات كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی بگونجێت، ئەوەش كارەكەی پەك خست و هیچ برا ئێزیدییەكانیش پەیوەندییان بەوە نییە ، هەروەها هیوای خواست كە لەكۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنە خۆجێیەكان ئەنجامەكان بە شێوەیەك بن كە هاوكێشەیەكی ئارام دروست بكات و بتوانێت لە سنجار كەسی كارامە وشایستە و قایمقامێكی باش دیاری بكرێن.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی درێژەی هاوپەیمانێتی نیشتمانی و ئیئتیلافی عێراقی یەكگرتوە، ئەوانەش هەموو ناونیشانن كە گوزارشت لە كەرتی سیاسی و پێكهاتەی كۆمەلایەتی گەورە و ڕۆلی دەكەن، گوتیشی بارودۆخ نموونەیی نەبوو بەهۆی ڕكابەرییەكانی چوونە دەرەوە لە ڕژێمێكی نا دیموكراتی بۆ ڕژێمێكی دیموكراتی و ڕكابەرییەكانی تیرۆر و ململانێیەكانی كۆمەڵگا بەهەموو ناونیشانەكانیەوە ، هەروەها بەهۆی نەبوونی هاوكێشەیەكی ڕوون لە دیدێكی هەرێمی و نێودەوڵەتی ، داواشی كرد ئەوڕكابەرییانە بە هەند وەربگیرێن لەكاتی هەموو پڕۆسەیەكی هەڵسەنگادن كە بەدوای دادپەروەری بگەڕێت.

    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە عێراق قۆنغە سەختەكانی تێپەڕ كردوە و توانیویەتی كەش و هەوایەكی باش دابین بكات و بە ئاماژەكردن بۆ سەقامگیری باشی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ، ئاماژەشی كرد كە ئیئتیلافی بەڕوەبردنی دەوڵەت یەكەمین قەوارەی سیاسییە كە پێكهاتەكانی تێپەڕ كردوە و بەشداری لە دروستكردنی بڕیار كردوە لەڕێگەی چەندین چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەی ڕێكوپێك، دووپاتیشی كردەوە كە ئیرادەی سیاسی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بڕیارە گرنگەكان بەرقەڕار بكرێت وەك ئەنجومەنی یەكێتی و یاسای دادگای فیدرالی و یاسای نەوت و غاز،  هیواشی خواست كە ئەو هاوپەیمانێتیەی كارگێڕی دەوڵەت توانی ئەوەی هەبێت كە ئەم جۆرە یاسایانە بەرقەرار بكات و ڕێكەوتنی سیاسی بڕیار لەسەردراویش جێبەجێ بكات، لێرەش ئاماژەی كرد كە لە دیداری سەركردەكانی هەرێم ئەوەی بەدی كردوە كە خواستی سیاسی و ئیرادە هەیە بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە بەرپەرار بكرێن.

    سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە ئیئتیلافی دەوڵەت بەپێی كارتێكی ڕێكەوتنی سیاسی پێكهاتوە و ئەو ڕێكەوتنەشی بە نەشخەی ڕێگا  بۆ كەیسە گرنگەكان وەسفكرد، ئاماژەشی كرد كە خواست و ئیرادەیەكی زۆر لە لایەن سەرۆك وەزیران هەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕێكەوتنە جێبەجێ بكرێت و هەروەها بەدواداچوونی بەردەوام هەیە لە لایەن هاوپەیمانێتی دەوڵەت بۆ ئاگادار بوونی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكە و ڕێژەی ئەنجامدانی كە گەیشتوەتە 55% هەروەها داواشی كرد گفتوگۆی قووڵ بكرێت  بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە بەڕێ بكرێن و ئەو گرێ كوێرە بكەەوە بەوەی هەر كەس و لایەنێك بە ڕوانەگەی خۆی و بەرژەوەدی خۆی سەیری ئەو بڕیارانە بكات، داواشی كرد ئەو هەلە بقۆزنەوە بەپشت بەستن بە بوونی هاوپەیمانێتی كارگێڕی دەوڵەت و سەقامگیری سیاسی و بوونی كەسایەتی سەرۆك وەزیران.

    Related News