• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بەڕێوەبردنی جیاوازییەكان بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەمووان زامن بكات

    2023/ 10 /09 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر بەڕێوەبردنی جیاوازییەكان بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەمووان زامن بكات

    لەڕۆژی 2023-10-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شێخ سەباح خەیلانی كەوت و لەم دیدارە باسی لە گەشتە نەمرەكە كرد كاتێك لەگەڵ ئەوان دەژیا و بەیەكەوە ڕووبەڕووی دیكتاتۆریەت و تیرۆر بوونەوە، هەروەها چەند نموونەیەكی لەسەر چەند هەڵوێستێك هێنایەوە كاتێك عەرەب و كوردەكان بەیەكەوە هاوبەشی نان و زاد و فرمێسك و خوێن و كارەساتەكان بوون.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەزموونی عێراقی بەرەنگاری چەندین ڕووبەڕووبوونەوە هاتەوە بۆ ئەوەی دەوڵەت پێك بهێنێت، هەروەها بەچەندین ڕووبەڕووبوونەوە تێپەڕ بوو تا لەكۆڵ ڕژێمی دیكتاتۆری بووەوە، گوتیشی جیاوازییەكان تەنها لە بۆچوونە ئەوەش ئاساییە لەسایەی ڕژێمێكی دیموكراتی كە پەنا بۆ یاسا و دەستوور دەبات، جەختیشی كردەوە لەسەر بەڕێوەبردنی جیاوازی بەشێوەیەك كە مافەكان و بەرژەوەندییەكانی هەمووان زامن بكات.

    سەماحەتی دووپاتی كردووە كە عەرەب و كورد لەو ڕووبەڕووبوونەوانەی دووچاری عێراق دەبێتەوە هاوبەشی یەكن و ئێمە هەر یەكتریمان هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری هەیە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە،  لەسەر ئاستەكانی ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی و بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەوەش لەسەر هەمووانە بۆ ئەوەی ئەوەی بەدەستهاتوە پارێزراو بێت بۆ بەدی هێنانی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بەردەوام بۆ گەلەكەمان.

    Related News