• سەماحەتی حەكیم ستایشی پەیوەندییەكانی عەرەب و كوردی لە چوارچێوەی یەك وڵات كرد

    2023/ 10 /09 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی پەیوەندییەكانی عەرەب و كوردی لە چوارچێوەی یەك وڵات كرد

    لەمیوانخانەی شێخ ئازاد عوسمان بەگ، لەڕۆژی 2023-10-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك برای كوردی عەشیرەتی خۆشناو كەوت، باسی بیرەوەرییەكانی كۆن و پەیوەندییە مێژوویەكانی كە لەگەڵ ئەوان كۆیكردوەتەوە كرد و ئاماژەی بە قسە و هەڵوێستی باب و باپیران كرد لە خۆشەویستی كوردستان و بەرگریكردن لە گەلەكەی، ئەوەش پێویستی بە بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە و قووڵكردنەوەی دەبێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوەی بەدەستهاتوە لە پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەنێوان عەرەب و كورد ڕووینەدەدا گەر تێكۆشان و هەمان دیدی هاوبەشیان نەبوایە بۆ عێراقێكی دیموكراتی كە هەمووان بەپیلی چوون، ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی ئەمرۆ پێی گەیشتووین ئەنجامی ئەو قوربانییانە و نرخە گەورانەیە كە داومانە لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر، جەختیشی كردەوە لەسەر ئاڵوگۆركردنی سەردانەكان لەنێوان كەسایەتیە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەوەی پەیوەندی كۆمەڵگە بەهێزتر بێت و لە ڕووبەڕووبوونەوەكانیش پارێزراو بێت.

    Related News