• سەماحەتی حەكیم .. پەیوەندی عەرەب و كورد بەشداری لە ڕووخاندنی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی تازە كرد

    2023/ 10 /09 

    سەماحەتی حەكیم .. پەیوەندی عەرەب و كورد بەشداری لە ڕووخاندنی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی تازە كرد

    لە میوانخانەی جەنابی شێخ حەسن ئاغا، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە چەند كەسایەتیەكی هۆزی حەیدەری كوردی كەوت، لەم دیدارەدا كە لە 2023-10-9 ئەنجامدرا بەڕێز حەكیم باسی ئەو وێستگە هاوبەشانەی كرد كەلەگەڵ ئەو هۆزە لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی عێراقی تازە كۆیكردوونەتەوە، گوتیشی ئەو پەیوەندییە یەكێك بوو لە هۆكارەكانی ڕووخاندنی دیكتاۆریەت و بنیاتنانی ڕژێمی دیموكراتیەتی عێراقی تازە.

    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە سروشتی ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتبوون لەوانە نوێنەرایەتی كورد لە دەوڵەت وەك سەرۆك كۆمار و چەندین وەزیر و سەركردەی ئەمنی و سەربازی ئەوە واتای دان پێدانانە بەزمانی كوردی وەك دووەمین زمانی فەرمی لە وڵاتدا، هەروەها گوتیشی كورد هاوبەشێكی سەرەكین لەبناغەی دەوڵەتی عێراقی تازەدا.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ سروشتی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە كرد كە ڕووبەڕووی عێراق هاتوە وەك تیرۆر و پێكدانانی خۆبەخۆیی گەڵ و دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەو كێشانەی تیپەڕ كرد و ئێستاش بەپرسیارێتی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە ئەستۆی هەمووان دا دەبێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد هەڵوەستەیەك لە چەند وێستگەیەكی مێژوویی بكرێت ، گوتی دەبینین كە مێژوو ئێستا دروست دەكات و داڕشتنیش بۆ داهاتوو دەكات، گوتیشی ئەو وێستكانە گرنگن و گەواهیدەری گرنگی یەكگرتن و یەكبوونی هەموو پێكهات عێراقییەكانی تێدا بەرجەستە دەبێت.

    Related News