• سەماحەتی حەكیم ..سەقامگیری ئێستا بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانییەكانی گەلە و هەموومان پێویستە پارێزگاری لێ بكەین

    2023/ 10 /09 

    سەماحەتی حەكیم ..سەقامگیری ئێستا بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانییەكانی گەلە و هەموومان پێویستە پارێزگاری لێ بكەین

    لەڕۆژی 2023-10-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەردوو لا بیرۆ بۆچوونیان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێرتاق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پەیوڕەوی بكرێت و هەروەها بنەمای ماف و ئەركەكان لەمامەڵەی شایستەكان بەرچاو بگیرێت و بەردەوامی بوون لە پەیوەندییەكان نابێت تەنها لەكاتی كێشە و قەیڕانەكان بێت.

    سماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكوومەتی سوودانی دووپات كردەوە و گوتیشی كە پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لەڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری و ئەمنی بەدەستهاتوە لە ئەستۆی هەمووان دایە و لەبەر ئەوەی عێراقییەكان باجی ئەو سەقامگیرییەیان بە خوێنی شەهیدان و قوربانییەكان داوە.

    سەماحەتی گوتیشی عێراق پێویستی بە یەكگرتنی هەموو هێزەكان هەیە لەهەموو گۆڕەپانەكان، ئاماژەشی كرد كە عیراق ئێستا ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت بۆ لێك نزككردنەوەی بیروبۆچوونی نەیارەكانی ناوچەكە بۆیە پێویستە هەمیشە دۆخی ناوخۆ بە سەقامگیری بمێنێتەوە.

    Related News