سەماحەتی حەكیم داوای قۆستنەوەی ئەو قۆناغە دەكات بە داهێنانی یاسای پەوەست بە پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتەكانی دیكە
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-10-9 چاوی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت، لەم دیدارە باس لە مێژووی هاوبەشی هەردوولا لە بەرەنگاربوونەوەی دیكاتۆرییەت و بنیاتنانی حكومەتی عێراقی تازەكرا.
سەماحەتی حەكیم دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی لەگەڵ بارزانی تاوتوێ كرد و جەختی كردەوە لەسەر پیڕەوی كردنی دەستوور وەك مەرجەعیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و داواشی كرد ئەو قۆناغە بقۆستێرتەوە بۆ ئەوەی یاسای تازە و گرنگ دەربكەن بۆ ئەوەی ڕژێمی سیاسی بە باشی بنیات بنێن و سروشتی پەیوەندییەكان لە نێوان حكزمەتی ناوەندی و حكومەتەكانی دیكەی وەك هەرێمی كوردستان و حكومەتەكانی دیكە دیاری بكرێت.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە هەمووان بۆ بەرژەوەندی عێراق تەنازول بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە ئەزموونەكان سەلماندیان كە گەل پێویستی بە عێراقێكی بێ لایەن و بێ كێشە و سەقامگیر هەیە، نموونەشی بە قۆناغی تیرۆر هێناوە كە هەڕەشەیەك بوو بۆ هەمووان بەڵام بەهۆی یەكڕیزی خاك ڕزگار كرا و وڵاتیش پارێزراو بوو.
سەماحەتی لەكۆتایی قسەكانی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە و گوتیشی گرنگە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنی عێراق بە پارێزراوی بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوە بەبێ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی عێراقییەكان هەرگیز نەدەهاتە دی.