سەماحەتی حەكیم بەشداری ئاهەنگی ئێزیدییەكان دەكات و جەخت لەسەر یەكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكات
لەرۆژی دووشەممە 2023-10-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ ڕۆڵەكانی پێكهاتەی ئێزیدی بەشداری ئاهەنگی (جەماعییە)ی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە دەستبگرن بە بنەمای بەیكەوە ئیانی ئاشتیانە.
سەماحەتی حەكیم سەردانی پەرستگای لالشی كرد و پیرۆزبایی جەژنەكەی لێكردن و دووپاتی كردەوە كە ئێزیدییەكان خاوەن شارستانیەت و ئەسڵ و ڕەگ و ڕیشەن، هەروەها بەشداریان لە بەرگری كردن لە عێراق كردوە، لە دەوڵەمەند كردنی كەلتووری عێراقیش بەشداربوونە و دەوڵەمەندیان كردوە بەوەی كە پێكهاتەیەكی كوالیتی باشی كۆمەڵگەی عێراقین، هەروەها باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ پێكهاتەی ئێزیدی و هێما و سەركردە كۆمەڵایەتیەكانی ئەو پێكهاتەیە كرد، گوتیشی ئەو پەیوەندییە لەلایەن باب و باپیرانەوە ماوەتەوە و لەوانیش بۆ كوڕان و نەوەكان دەمێنێتەوە.
سەماحەتی گوتیشی ئێزیدییەكان ئاینێكی یەكگرن و ناوەكەشی لە ناوی خودا هاتوە لە یەكێك لە لەهەجەكانی كوردیدا پێچەوانەی هەڵە تێگەیشتنی هەندێك كەس باسی دەكەن، سەماحەتی ئاماژەی كرد هێزی عێراق لە فرەیی و زۆری پێكهاتەكانیەتی بۆیە پێویستە دەست بەو فرەییە بگیرێت و ناوی كەمایەتیەكان بۆ پێكهاتەكان بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی وشەی پێكهاتەكان بە ژمارە ناپێورێت و بەڵكۆ بە كاریگەری و هەموجۆری لە كۆمەڵگادا هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.
سەماحەتی باسی كارەساتەكانی بەسەر ئێزیدیەكانی بەدرێژایی مێژوو كرد و لەوانە ئەوەی ئەو پێكهاتەیە بەم دواییە بەدەست چەتەكانی داعشی تیرۆرست ڕووبەڕووی بوونەوە، هەروەك پێكهاتەكانی دیكەی عێراقیش ڕووبەڕووی هاتنەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئو ڕكابەرییانە لە هەمان كاتیشدا هەلی گەورەیان ڕەخساند ، ئاماژەی كرد كە مەینەتی ئیزیدییەكان وای كرد هەموو جیهان پێیان و بەكارەساتەكانیان بزانێت و تا وای لێهات كەیسەكەیان بووە جێی سەرنجی نێودەوڵەتی.
سەماحەتی داواشی كرد دەست بە دوارۆژ بگرن و پەنا بۆ سیستەمی دادپەروەری ببەن بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان و خوێنڕێژەكان، جەختیشی كرد لەسەر بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە و پەیامی خۆشەویستی و بەهاكانی ژیان، گوتیشی ئێستا دۆخەكە گونجاوە بۆ ئەوەی قەیڕانەكان سفر بكرێنەوە و یاسای تایبەت هەبێت بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و و هەموو حكومەتە نێوخۆییەكان و پێكهاتە عێراقییەكان لەنێوان پارێزگاكان.