سەماحەتی حەكیم داوا دەكات پەیوەندییەكان لەگەڵ میسر لەسەر هەموو ئاستەكان پتەوتر بكرێت و خاڵە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و قاهیرە بقۆسترێتەوە
لەرۆژی 2023-10-8 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە چاوپێكەوتنی بەڕێز وەلید ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق ڕۆڵی بەڕێز باڵیۆزی بەرز نرخاند بەر لە تەواوبوونی كارەكەی و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست، سەماحەتی داوای كرد هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو ئاستەكان بێت و گوتیشی پێویستە ئەو توانا و هەلە هاوبەشانەی لەهەردوو وڵاتدا هەیە بەباشی بقۆسترێتەوە و ئاماژەی بەدۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ئەو هۆكارانە كرد كە بوونەتە هۆی ئەوەی سەقامگیری بەرقەرار بێت، سەماحەتی گوتیشی سەقامگیری عیراق مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی ناوچەكە سەقامگیر بێت، هەروەها ستایشی ئۆپەراسیۆنە پاڵەوانەنەی هێزە فەلەسیتینیەكانی كرد و ڕوونیكردەوە كە ئەوە كاردانەوەیەكی ئاساییە لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئەو گەلە بێ چەكە دەكرێت، ئەو گەلەی تەنها دەیەوێت وڵاتی خۆی هەبێت و خاكە داگیركراوەكەی ڕزگار بكات و پیرۆزییەكانی بپارێزێت.