• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ زاری دۆخی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ دەكات

    2023/ 10 /07 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ زاری دۆخی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ دەكات

    لەرۆژی شەممە بەرواری 2023-10-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانی عێراقی و لەم دانیشتنەدا دوخی عیراق و ناوچەكە و دۆخی ناوچە داگیركراوەكان كرا، سەماحەتی گوتی ئەوەی دەگوزەرێت ئەنجامی ئەو تاوانانەیە كە كیانی ئیسرائیلی كردوویەتی و سووكایەتی بە پیرۆزییەكانیش كردوە، گوتیشی فەلەستینییەكان مافی ئەوەیان هەیە خاكی خۆیان ئازاد بكەن و دەوڵەتی خۆیان دروست بكەن.
    سەماحەتی لە گفتوگۆی لەگەڵ زاری باسی دۆخی سیاسی و شایستەكانی داهاتووكرا و گوتی هەڵبژاردنە خۆجییەكانی داهاتوو و ئەو دەرئەنجامانەی لێی پەیدا دەبێت كە ڕێڕەوی دەوڵەت لە قۆناغی داهاتوو دیاری دەكات.

    سەماحەتی پالپشتی خۆی بۆحكومەتی بەرێز سوودانی  دووپات كردەوە و داوای كرد هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەڕێگەی گفتوگۆ  چارەسەر بكرێت و گوتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا هەیە لە رووەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی پاراستنی ئەركی هەمووانە.

    Related News