• سەماحەتی حەكیم داوا لە سەرۆكەكانی ئەمیندارێتی ڕێكخستنەكانی هەردوو لایەنی كەرخ و رەسافە دەكات كە هونەر لەخزمەتكردنی خەڵك بەكار بهێنن

    2023/ 10 /07 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە سەرۆكەكانی ئەمیندارێتی ڕێكخستنەكانی هەردوو لایەنی كەرخ و رەسافە دەكات كە هونەر لەخزمەتكردنی خەڵك بەكار بهێنن

    لەچاوپێكەوتنی بە سەركردەكانی ئەمنیدارێتی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە هەردوو كەرت كەرخ و رەسافەدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرواری 2023-10-7 پاڵپشتی خۆی بۆ كەیسی فەلەستینی دووپاتكردەوە وڕوونیشی كردەوە كە مافەكان ناكەون و لەكیس ناچن، گەلی فەلەستینیش مافی هەیە خاكە زەتكراوەكەی وەربگرێتەوە و دەوڵەتی خۆی دروست بكات، هەروەها پیرۆزبایی یادی لەدایك بوونی پێغەمبەری پیرۆزی لێكردن و داوای كرد كە هەمووان پێغەمبەر وەك پێشەوا و نموونەی بالا هەژمار بكەن و لەسەر پڕۆگرامی ئەو بڕۆن.

    هەروەها جەختی كردەوە كە لە ئامادەباشی بن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ، گوتیشی حیكمە هێمای مامناوەندی و بێ لایەنییە، ئەوەش بە شایەتی هەمووانە، ڕوونیشی كردەوە كە یەكەمین هۆكار بۆ بەئامانج كردنی ڕەوتی حیكمە ئەوەیە كە ئەوان باش دەزانن كە ئێمە خراپە بە هەمان شێوەی ئەوان وەڵام نادەیەوە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەردەوامبوونی كار بۆ خزمەتكردنی خەڵكی و جا ئەوەی دەنگ بە حیكمە بدات یان دەنگ نەدات، لەبەرئەوەی خزمەتگوزاری فەلسەفەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانییە و داواشی كرد كە بەشێوەیەكی هونەرییانە خزمەتی جۆرارو پێشكەش بكەن و هەموو تواناكان بۆ ئەو كارە بەپێی بنەمای خزمەتكردن  بەگەڕ بخەن.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە لایەن خەڵك قبوولكراوە بەڵام دەبێت ئەو قبوولكردنە ببێتە دەنگێكی هەڵبژاردنەكان، سەماحەتی پاڵپشتی بۆ لاوان دووپات كردەوە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕەوتی لاوانە و  پێویستە ئەو خاسیەتە بقۆسترێتەوە لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ جەماوەردا.

    Related News