سەماحەتی حەكیم.. داوا لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمە لە باكوور و ناوچەی ڕۆژائاوا دەكات دەست بە پرۆژەی حیكمەی نیشتمانی بگرن
لەرۆژی شەممە بەرواری 2023-10-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە هەردوو ناوچەی باكوور و ناوچەی ڕۆژئاوا كرد، سەرەتا پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری پیرۆزی لێكردن و داوای كرد هەمیشە لەسەر ڕێچكە و ڕێگای ئەو بڕۆن هەروەها پیرۆزبایی سەركوتنەكانی گەلی فەلەستینی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەمیشە پاڵپشتی كەیسی فەلەستین و مافە ڕەواكانی گەلەكەی دەكات بۆ گەڕاندنەوەی خاكی خۆیان و دروستكردنی دەوڵەتی خۆیان.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە پرۆژەی حیكمەی نیشتمانی و ڕوونیشی كردەوە كە حیكمە پرۆژەیەكە بە پێی نیشتمان و خاسەیتی گرنگی ئەوەیە كە ناوەندگیرە و بێ لایەنە و دامودەزگاییە، هەورەها باسی چەندین هەڵوێسنی نیشتمان پەروەرانەی كرد كە تێیدا ڕەوتی حیكمە باجەكەی داوە بەڵام قسەی هەق و سەركەوتنی عێراق و گەلەكەی لا گرنگ بووە.
سەماحەتی گوتیشی هەڵوێستەكانی حیكمەی نیشتمانی كاروانێكی نەمرە كە بە سەرپەرشتی شەهیدان و قوربانی دەرانی ئەنجام دراوە.
سەماحەتی داوای كرد بایەخ بە لاوان بدرێت و لە كێشەكانیان نزیك ببنەوە و سەیری دوارۆژیان بكرێت، جەختیشی كردەوە كە پێویستە لە قسەی بێ سوود دوور بكەونەوە و ڕوونی كردەوە كە هەڵبژاردنە خۆجییەكانی داهاتوو گرنگە لەبەر زۆر شت یەكەمیان لەبەر ئەوەی یەكەمین هەڵبژاردنە لەو شێوەیە دوای 10 ساڵ، ئەوەش بەرجەستەیەكی ئاساییە بۆ ڕژێمی سیاسی نا مەركەزی، هەروەها ئەوە یەكەمین هەڵبژاردن كە بە هەماتن یاساكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، هەروەها بوونی پارە و بەرقەرار بوونی بودجەی سیانی ئەوەش واتای ئەوەیە دەبێت دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانەكان هەبێت و ئامادەكاری بۆ پلانەكانی ئاوەدان كردنەوە و گەشە پێدان بكرێت تا هەموو شارو شارۆچكەكان بگرێتەوە.